هەموو ستافی زانکۆکە بەشدار بوون

لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی 120 عەلاگە خۆڵ و خاشاک کۆکرایەوە

964+

ژێوار خدر

بە مامۆستا و خوێندکار و ئەکادیمیستەوە هەستان کۆلێژەکەیان لە خۆڵ و خاشاک پاککردەوە، ستافەکە پێکهاتبوون لە 250 کەس هەڵمەتی پاککردنەوەکەیان لە کەمپی کۆلێژە تەکنیکییەکانی چوارچرا ئەنجامداوە.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەڵێت، لەو هەڵمەتی پاککردنەوەیەدا 250 کەس لە ستافی ئەکادیمی و کارگێڕی لەگەڵ خوێندکاران بەشدار بوون، بە دروشمی “تۆش بەشداربە لە هەڵمەتی پاککردنەوەی کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکان”.

دەشڵێت، هەڵمەتەکە لە 28.1.2025ەوە دەستیپێکرد و 120عەلاگە خۆڵ و خاشاکییان کۆکردووەتەوە ناردوویانە بۆ شوێنی ریسایکڵین.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی یەکەم جار بە ناوی دەستەی خوێندنی تەکنیکی لە ساڵی 1996دامەزرا، دواتر چەندین کۆلێژ و پەیمانگەی دیکەی بۆ زیادکرا و دواجار کرا بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ساڵی 2012، کەمپی سەرەکی زانکۆکە لە چوار کۆلێژ و سێ پەیمانگە پێکهاتووە، دەکەوێتە ناوەندی شاری سلێمانی، هاوکات کۆلێژێک و چوار پەیمانگە دەکەوێتە شارۆچکەکانی دوکان، هەڵەبجە، چەمچەماڵ، دەربەندیخان.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی هەلی کار دەڕەخسێنێت

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی هەلی کار دەڕەخسێنێت