لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون بوو
ئاگرەکەی دوێنێ شەوی هەولێر تەنیا کەرەستەی بیناسازی سووتاندووە
964+
دەشتی عارف – هەولێر
درەنگانی دوێنێ شەو ئاگر لە ژێرزەمینی باڵەخانەیەکی تەواو نەکراوی نێشتەجێ بوون کەوتەوە و هیچ زیانی گیانی نەبووە تەنیا کۆمەڵێک کەرەستەی بیناسازی سووتاندووە.
پەیامنێری 964 لە دوای کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە رۆشتووەتە ئەو جێگەیە و دەڵێت، تەنیا کەرەستەی بیناسازیسووتاندووە و کۆمەڵێک ماتۆڕی کارەبییش بەهەمان شێوە.
ئەو باڵەخانەیە هی پرۆژەی ئیدیشن تاوەرە و دەکەوێتە نێوان شەقامی 100 مەتری و شەقامی 40 مەتریەوە بەرامبەر گوڵان مۆڵ.
پێداچوونەوە: توانا نەقی