شەقامێک لە کاتی بارانبارین _ وێنە: 964
لە کۆتایی ئەم هەفتەیە
لە کۆتاییدا شەپۆلی باران و بەفرەکە وا دەگات
964+
توانا نەقی
بە پێی پێشبینی کەشناسێک ئەوەی هەیە تا ئیستا باران و بەفرەکەی کۆتایی ئەم هەفتەیە دڵخۆشکەرە و چاک دەبارێت.
سیروان ساڵحی کەشناس بە 964ـی وت، شەپۆلی باران و بەفری کۆتایی ئەم هەفتەیە تا ئێستا زۆر دڵخۆشکەرن و ئەگەری بارانی باش هەیە لەسەرجەم ناوچەکان و ئەگەری بەفرێکی باش هەیە لەکۆتایی شەپۆلەکەدا.
دەشڵێت، چاوەڕێ دەکرێت بەو شەپۆلە نائومێدییەکانی وشکی کەش کۆتاییان بێت و بارانی باش تەواوی ناوچەکە بگرێتەوە
کەشناسەکە ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم شەپۆلە بە گشتی هەموو کوردستان دەگرێتەوە و بەتایبەت ناوچە کوێستانییەکان بە باکوری گەرمیانیشەوە بەفری لێ دەبارێت.
پێشتریش سیروان ساڵح ئەوەی بە 964 وتبوو کە بۆ ئەمساڵ چاوەڕی دەکرێت لە بەشێکی یدارەی گەرمیان و بەشێکی هەولێر وشکە ساڵی کشتوکاڵی بێت نەک باران بارین.