دیزاینی پاركی رەشكین، فۆتۆ: پارێزگای هەولێر
هەولێر
لە شوێنی سەربازگەی فەیلەقی پێنج پاركێكی گەورە دروست دەكرێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند لە شوێنی گوندی رەشکین، گەورەترین پارک لەسەر رووبەری نزیکەی 120 هەزار مەتر دووجا دروست دەکرێت و كارەكانی پڕۆژەكەش دەستی پێكردووە.
ئومێد خۆشناو ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە 964ی راگەیاند، لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەسەر بودجەی تایبەتی نووسینگەکەی، بە 15 ملیار دینار لەسەر رووبەری نزیکەی 120 هەزار مەتر دووجا، پارکی رەشکین لە شاری هەولێر دروست دەکرێت.
وتیشی، كارەكانی پڕۆژەكە دەستی پێكردووە و ئێستا كاری تێدا دەكرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی كە 964 لە پارێزگای هەولێر دەستی كەوتووە، پڕۆژەکە لەم بەشانەی خوارەوە پێکدێت:
1- پەرژينى پڕۆژەكە بە درێژایی هەزار و 600 مەتر.
2- دروستكردنى گەراجى ئۆتۆمبێل .
3- دروستكردنى دوو كافترياى مۆدێرن.
4- دروستكردنى ڕێڕەوی ڕاکردن و پايسكلسواری.
5- دروستكردنى دوو عەمبارى ئاو بە قەبارەی 300 مەتر سێجا.
6- لێدانی بيرى ئاو بەقووڵیی 500 مەتر.
7- كارى سيستمى كارەبا و سيستمى رووناککەرەوەی پڕۆژەکە.
8- سەوزایی و چاندنی هەزار دار و چيمەنى هەميشەسەوز و دەیان هەزار گوڵ.
پێشتر رێبین ئەحمەد بەڕێوەبەری ئەندازەی پارک و باخچەکانی هەولێر لە 6.9.204 لە لێدوانێكدا بە 964ی راگەیاندبوو، كە چوار پاركی نوێ لە هەولێر دروست دەكرێن، یەكێك لەوان پاركی رەشكینە.
رەشكین پێشتر لە سەردەمی حكومەتی بەعس، سەربازگەی فەیلەقی پێنجی سوپای عێراق بوو، كە ئەوكات دەكەوتە دەرەوەی شار، بەڵام ئێستا بەشێكە لە ناو شاری هەولێر و نزیكە لە فڕۆكەخانە.
ئهمساڵ پارکهكانى ههولێر 100 ههزار گوڵ و 100 ههزار درهخت دهچێنێت
ئەندازەی پارکەکان
بەردی بناغەی پڕۆژەکە دانرا
ئاوی ئاوەڕۆی هەولێر دەپاڵێورێت؛ بۆ ئاودان کەڵکی لێ وەردەگیرێت
هاوڵاتیان گلەییان کردووە
ئەندازەی پارکەکانی هەولێر: هەڵپاچینی درەختەکان بەئەنقەست نییە
لە پێناو زیاد کردنی رێژەی سەوزایی
زیاتر لە 150 دار لە هەولێر چاندران
سییهكانى ههولێر رووبهرهكهى 800 دۆنمه