دیمه‌نێكی چاندنى گوڵ له سه‌نته‌رى پارێزگاى هه‌ولێر كه تیمه‌كانى ئه‌ندازه‌ى پاڕكه‌كان ئه‌نجامیان داوه... وێنه: ئه‌ندازه‌ى پاڕكه‌كانى هه‌ولێر.
ده‌یه‌وێت رێژه‌ى 20%ـى سه‌وزایی زیادتر بكات
ئه‌مساڵ پارکه‌كانى هه‌ولێر 100 هه‌زار گوڵ و 100 هه‌زار دره‌خت ده‌چێنێت
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پارك و باخچه‌كان پلانی چاندنى 200 هه‌زار درەخت و گوڵى هه‌یه، به قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌یان گوڵه‌كان ته‌نیا جوانى ده‌به‌خشن، به‌ڵام درەخته‌كان هۆكارێكی باشن بۆ زیادكردنى رێژه‌ى سه‌وزایی شاره‌كه‌یان.
به‌پێی داتا و زانیارییه‌كانى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه ئێستا رێژه‌ى سه‌وزایی له سه‌نته‌ر پارێزگاى هه‌ولێر گه‌یشتووه‌ته 20%.
رێبین ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پارك و باخچه‌كانى هه‌ولێر، به 964ـى وت، ئه‌و 200 هه‌زار گوڵ و دره‌خته‌ى به نیازن ئه‌مساڵ بیچێنن له شوێنی جیاجیاى سه‌نتەره‌ى شار ده‌چێندرێن.
وتیشی “زۆربه‌ى ئه‌و دره‌ختانه‌ى ده‌یچێنین، بریتین له جۆره‌كانى سیسه‌م و ئه‌لبیزیا”.
ساڵانه به‌هۆى چاندنى دار و دره‌خت و سه‌وزاییه‌كان له سه‌نته‌رى پارێزگا رێژه‌ى 0.5 سه‌وزایی زیاد ده‌كات و به قسه‌ى رێبین ئه‌حمه‌دیش بێت تا ساڵى 2024 رێژه‌ى سه‌وزایی له هه‌ولێر گه‌یشتووه‌ته 20% و هێشتا 10%ـى ماوه بۆ ئه‌وه‌ى بگاته ستانداردی جیهانی.