گڕه‌سۆر داوای خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌كات
964+
مه‌ریه‌م ئه‌حمه‌د – هه‌ولێر
گڕه‌سۆر یه‌كێكه له گه‌ڕه‌كه دووردهستهكانی سنووری شاره‌وانیی ده‌شتی هه‌ولێر، هاوڵاتیانی گه‌ڕه‌كه‌كه كێشه‌ی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییان هه‌یه و نزیكه‌ی ده ساڵه چاوه‌ڕێی حكومه‌ت ده‌كه‌ن خزمه‌تگوزاری بگه‌یه‌نێته گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان.
نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌كان هه‌ر بابه‌تی شه‌قام و ئاو و كاره‌با و خزمه‌ته سه‌ره‌تاییه‌كان نییه، به‌ڵكو قوتابخانه و باخچه‌ی ساوایان و ته‌نانه‌ت دهرمانخانهشی لێ نییه.
نه‌گه‌یشتنی خزمه‌تگوزاری به گه‌ڕه‌كی گڕه‌سۆر، وای كردووه زیانه‌كانی هاوڵاتیانی گه‌ڕه‌كه‌كه زۆر زۆر بێت، به جۆرێك خاوه‌ن خانووه‌كانی گه‌ڕه‌كه‌كه زیانی زۆریان ماددیان به‌ركه‌وتووه و نرخی خانووه‌كانیان زۆر دابه‌زیوه.
له به‌رامبه‌ر گله‌یی و بێتاقه‌تیی هاوڵاتیانی گه‌ڕه‌كه‌كه، سەرۆكی شارەوانی بنەسڵاوه باس له ئه‌نجامدانی هه‌ندێك پرۆژه بۆ گه‌ڕه‌كه‌كه و هه‌روه‌ها ده‌ستپێكردنی هه‌ندێك پرۆژه‌ی نوێ بۆ گه‌ڕه‌كه‌كه ده‌كات.
سه‌ره‌ڕای زۆریی گله‌ییه‌كانی گه‌ڕه‌كی گڕه‌سۆر، به‌ڵام به وته‌ی سه‌رۆكی شاره‌وانی بنه‌سڵاوه، بڕیاره هەفتەی داهاتوو بەردی بناغەی قوتابخانەیه‌ك لە گەڕەكهكه دابنرێت، هه‌روه‌ها ئه‌مساڵ كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ گه‌ڕه‌كه‌كه دێته جێبه‌جێكردن