نوێترین ئامار

رووداوە هاتوچۆكەی عومرەكارانی كورد لە سعودیە چۆن بوو؟

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی كوردستان نوێترین ئاماری رووداوە هاتوچۆكەی عومرەكارانی كورد لە سعودیە رادەگەیەنێت، كە چوار كەس گیانیان لەدەستداوە و 12 برینداریش هەن.

نەبەز ئیسماعیل ئەمڕۆ سێشەممە 28.1.2025 لە لێدوانێكدا بۆ 964 وتی، لە رووداوە هاتوچۆكەی عومرەكارانی كوردستان لە سعودیە، دوو كەس لە عومرەكاران گیانیان لەدەستداوە و 12 دیكەش بریندارن، كە دووانیان باری تەندروستیان ناجێگیرە، هەروەها دوو كەسی دیكەش لە ئۆتۆمبێلەكەی دیكە گیانیان لەدەستداوە.

وتیشی، عومرەكارانی كوردستان، ئەوانەی تووشی رووداوەكە بوون، خەڵكی سلێمانی و چەمچەماڵن، رووداوەكەش دوای چوونە ناو خاكی سعودیە بە پێنج كیلۆمەتر، روویداوە و زۆر سەختیش بووە.

“رووداوەكە لە ناوچەی ئەلحال لە نزیك خواردنگەی ئەبوشوان، كە شوێنێكی بەناوبانگە، روویداوە و وەزارەتی ئەوقافیش لەسەر هێڵە بۆ هەر هاوكاری و پێداویستییەك، بریندارەكانیش لە نەخۆشخانەن”، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی كوردستان وای وت.

حاجی کامیل رەشید بەڕێوه‌بەری کۆمپانیای وەسیلە دوێنێ شەو بە 964ـی وت، رووداوەکە نزیک کاتژمێر 8:00 روویداوە و ژمارەی سه‌رنشینى پاسه‌كه‌ی عومرەكاران  47 كەس بوون.

پاسێكی عومره‌كارانى هه‌رێمی كوردستان تووشی رووداوى ه...

پاسێكی عومره‌كارانى هه‌رێمی كوردستان تووشی رووداوى هاتوچۆ بوو