دیمەنی چەند سەگێکی بێ لانە _ وێنە: 964
"بۆشایی لە نێوان هاوڵاتیان و کەسایەتییە ئاینییەکان دروست بووە"
کۆنتڕۆڵکردنی سەگی بێلانە لە دهۆک داواکاری گشتی هێنایە سەرخەت
964+
شۆڕش قادری
کۆنتڕۆڵکردنی سەگی بێلانە لە دهۆک داواکاری گشتیی هێنایە سەرخەت و داوا لە پارێزگار و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات، بەڕوونی و جێبەجێکردنی بڕیارێکی یاسایی کێشەکە چارەسەر بکەن.
داواکاری گشتی دهۆک لە نوسراوێکی فەرمیدا کە ئاڕاستەی پارێزگا و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی کردووە، دەڵێت، “لەبەر زیادبوونی سەگی بێلانە و مەترسی بڵاوبوونەوەی چەندین نەخۆشی لەناو هاوڵاتیان و هەروەها ئەو بۆشاییە یاساییەی لە نێوان کەسایەتییە ئاینییەکان و سۆشیال میدیا دروستبووە، داوا دەکەین، بەڕوونی رێگەچارەیەک بدۆزنەوە و فەرمانگەی پەیوەندیدار راسپێرن بۆ نهێشتنی ئەو دیاردەیە و دواتر ئێمە ئاگادار بکەنەوە.”
رۆژی دوشەممە 20.1.2025 یەکێتی زانایانی لقی دهۆک بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی دهۆک و کۆلیژی زانستی ئیسلامییەکان، رازەمەندیدا بە لەناوبردنی سەگە بێلانەکان و ئەوەش ناڕەزایی رێکخراوەکان و ئاژەڵدۆستانی لێکەوەتەوە.
وێنەیەکی نووسراوەکەی داواکاريی گشتی دهۆک لە خوارەوە: