"پێش هەڵاتنی بۆ ئەودیو سنورەکانی هەرێم"

بکوژی گەنجەکەی رانیە دەستگیر کرا

964+

شۆڕش قادری

بکوژی گەنجەکەی رانیە لە کەمتر لە 24 کاتژمێر و پێش هەڵاتنی بۆ ئەودیو سنورەکانی هەرێمی کوردستان دەستگیرکرا.

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی شەوی 25 لەسەر 26ـی 1ـی 2025 لە گەڕەکی شەهیدانی شاری رانیە، بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان چەند گەنجێکدا کەسێک دەکوژرێت، بەناوی (ژیناڵ ئیبراهیم کەریم ) لەدایکبووی ساڵی 2004 و سێ کەسیش بریندار دەبن، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین دەستبەجێ لێکۆڵینەوە و بەدواداچونیان لەسەر رووداوەکە ئەنجامداوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر، بکوژەکەیان بەناوی ( م ، م ، أ ) لە گوندی (زه‌نگڵان) لەپشدەر دەستگیر کردووە.

سەلام عەبدولخالق، بەرپرسى راگەیاندنى دەزگاى ئاسایشى هەرێم بۆ 964 وتى، “ئەم تۆمەتبارە پێش هەڵاتى بۆ ئەودیو سنورەکانى هەرێم توانیومانە دەستگیرى بکەن”.

بەپێی راگەیەنراوکەی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لەئێستادا تۆمەتبار بەماددەی (406) لەیاسای سزادان راگیراوە و دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکەی بەردەوامە.

شەڕەتەقەکەى رانیە کوژراوێک و سێ بریندارى لێکەوتەوە

شەڕەتەقەکەى رانیە کوژراوێک و سێ بریندارى لێکەوتەوە

پۆلیس لە بارەى شەڕەتەقەکەى شەوى رابردووى رانیە راگەیە...

پۆلیس لە بارەى شەڕەتەقەکەى شەوى رابردووى رانیە راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە