کۆتا رۆژى هەفتەى بازاڕى نەوتە

نرخى نەوت لەبن 82 دۆلارە

وریا فەتاح

دوو هەفتەیەک دەبێت نرخى نەوت لە ئاستێکى بەرزدا مامەڵەى پێوە دەکرێت، هەرچەندە پێنجشەممەى رابردوو نرخى یەک بەرمیلى هاتەوە خوار 80 دۆلار، بەڵام زۆرى نەبرد گەڕایەوە ئاستە بەرزەکەى.

ئەمڕۆ شەممە 25.1.2025 نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی جیهانیدا بە 81 دۆلار و 73 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش، بە 74 دۆلار و 66 سەنت دیاری کراوە.

زۆر هۆکار هەن کە نرخى نەوت بەرز و نزمى پێدەکەن، بەڵام گرنگترینیان هاتنى ترەمپ و خاوبوونەوەى گرژییە ناوچەییەکانن کە نرخى نەوتیان بەرەو بەرزبوونەوە برد.