گه‌سفرۆشه‌كانى چوارقوڕنه كه‌وتنه به‌ر لێشاوى سزادان
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی قەزای رانیە، ژماره‌یه‌ك خواردنگه‌ى “گه‌س”یان له چوارقوڕنه سزادا، له‌ناو ئه‌و سزایانه داخستن و غرامه‌كردن و ئاگاداركردنه‌وه‌و رێنمایی دانیان تێدابوو.
كارزان سلێمان، سه‌رۆكى لیژنه‌كانى قائیمقامییه‌تى قه‌زاى رانیه، به تۆڕى 964ـى راگه‌یاند “له‌به‌رده‌وامى چاودێریكردنمان بۆ خواردنگه‌كانى ئه‌و سنووره، لیژنه‌كه‌مان چووه ناحیه‌ى چوارقوڕنه و له ئه‌نجامى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى چه‌ند خواردنگه‌یه‌كی گه‌سفرۆشی بۆمان ئاشكرا بوو كه زۆربه‌یان پابه‌ندی رێنماییه‌كان نه‌بوون، بۆیه به‌پێی ئاستى پابه‌ندنه‌بوونه‌كانیان سزامان دان”.
سه‌رۆكى ئه‌و لیژنه‌یه، ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكی ته‌واو دڵنیابن له‌و مه‌رج و رێنماییه ته‌ندروستیانه‌ى كه پێویسته خواردنگه‌كان جێبه‌جێی بكه‌ن بڕیارى جۆراوجۆریان به‌سه‌ر گه‌سفرۆشه‌كانى ناحیه‌ى چوارقوڕنه، سه‌پاندووه.
وتیشى “یه‌كێك له‌و خواردنگه‌یه‌مان داخست و دوو خواردنگه‌ى تریش بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرج و ڕێنمایی تەندروستی، غرامه كران و دووانی تریشیان چونكه كارتى ته‌ندروستى كارمه‌نده‌كانیان به‌سه‌رچووبوو، پسوله‌ى ئاگاداركردنه‌وه‌مان پێی‌دان، خواردنگه‌یه‌كیش ڕێنمای پێویستی پێدرا كه زیاتر پابەندبێ بە مەرج و ڕێنماییەکان”.