"ملەی نەڵمە سەختە"

لەسەر رێگەی پێنجوێن؛ 33 تانکەر رۆنی رەشیان رشتووە

964+

کامیار کەمال- پێنجوێن

لە ساڵی 2024دا، لەسەر رێگای پێنجوێن 33 شۆفێری تانکەری سووتەمەنی دەستگیرکراون، بەهۆی رشتنی نەفتا و رۆنی رەش لەسەر رێگای سەرەکی قەزاکە.

964 لە دادگای بەرایی پێنجوێن ئاماری تەواوەتی ساڵی 2024ی وەرگرتووە و ساڵی رابردووش 33 شۆفێر و تانکەری سوتەمەنی بەهۆکاری رشتنی نەفتا و رۆنی رەش دەستگیرکراون و دوای وەرگرتنی سزاکەیان ئازادکراون.

لە بارەی هۆکارەکانی، عەقید هاشم عەبدوڵا لێپرسراوی هاتوچۆی پێنجوێن بە 964ی راگەیاند، بەشێکی زۆری ئەو تانکەرانە لە سەر هەورازەکەی ملەی نەڵمە نەفتا و رۆنی رەشیان رشتووە، چونکە هەورازێکی سەختە.

باسی لەوەشکرد، دوو کارمەندی هاتوچۆی پێنجوێن بەردەوام لە ناڵپارێز و ملەی نەڵمە هەن بۆ ئەوەی لە کاتی ئەو سەرپێچییە دەست بگرن بەسەر تانکەرەکەدا و شۆفێرەکە دەستگیربکەن و دواتر ئەوان رادەستی پۆلیسی دارستانی ئەکەن.

هاشم عەبدوڵا ئەوەشی خستەروو، بەگوێرەی یاسای هاتوچۆ سزای ئەو تانکەرانە کەمە و تەنها 40هەزار دینار غەرامە دەکرێن و بەڵام ئەگەر بە پێی یاسای ژینگە بێت ئەوا سزاکەیان زیاترە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست 964کەوتووە، ساڵی رابردوو تەنیا یەک رووداوی هاتوچۆ لە نزیک گوندی تەڕاتەوەن روویداوە بەهۆی رشتنی نەفتاوە و ئۆتۆمبێلک وەرگەڕا، بەڵام زیانی گیانی نەبوو.

پاتری نوێیان بۆ هات و کارتی نیشتمانی پێنجوێن کرایەوە

پاتری نوێیان بۆ هات و کارتی نیشتمانی پێنجوێن کرایەوە

 بەم شەوە سێ گەڕەکى پێنجوێن بێ کارەبان

 بەم شەوە سێ گەڕەکى پێنجوێن بێ کارەبان