"دووبارە ببێتەوە سزا دەدرێن"

شارەوانی هەولێر زیادڕۆییەکانی شەقامی 100 مەتری لادەبات

964+

شۆڕش قادری

شارەوانی هەولێر هەڵمەتێکی بۆ لابردنی زیادەڕۆییەکانی سەر شەقامی 100 مەتری دەستپێکرد و سەرۆکی شارەوانیش دەڵێت، دووبارە ببێتەوە، سەرپێچیکاران سزا دەدرێن.

کارزان عەبدولهادی سەرۆکی شارەوانی هەولێر بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ چوارشەممە 8.1.2025 لەلایەن تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی شەش، دەستکرا بە رێکخستنەوە و لادانی ژمارەیەک زیادەڕۆیی لەسەر موڵکی گشتی شەقامی 100 مەتری، لە ترافیکی مەخمور تاوەکو نەخۆشخانەی رۆژئاوا”.

“ئەو زیادەڕۆیانە هۆکار بوون بۆ ئاستەنگی هاتوچۆی شوفێران و ناڕێکی سیمای شەقام، بۆیە لابران”، کارزان عەبدولهادی وای وت.

سەبارەت بە زیادەڕۆیی لەسەر شۆستە و پیادەڕۆکانی سەر شەقام و ناو گەڕەکەکان، سەرۆکی شارەوانی هەولێر وتی، “هەڵمەتەکانمان بۆ لابردنی زیادەڕۆییەکانی ناو شار بەردەوامە و بۆ جاری یەکەم زیادەڕۆییەکان لادەبەین و سەرپێچیکاران ئاگادار دەکەینەوە، ئەگەر چووینەوە شوێنەکە و حاڵەتەکەمان بینیوە، لێپێچینەوە لە سەرپێچیکاران دەکەین و سزا دەدرێن”.

شارەوانییەکانی هەولێر 17 شەقام و بازاڕیان لە زیادەڕۆیی ...

شارەوانییەکانی هەولێر 17 شەقام و بازاڕیان لە زیادەڕۆیی پاک کردەوە

داهاتی شارەوانی هەولێر لە ساڵی رابردوودا زیاتر لە 15 مل...

داهاتی شارەوانی هەولێر لە ساڵی رابردوودا زیاتر لە 15 ملیار دینار بووە