د. هەڤاڵ ئەبوبەکر

“پارێزگاریی سەری سپی کردم”

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە پێشانگای 80 شێوەکارەکەی سلێمانی بۆ مایکی 964 قسەی و دەڵێت، بەینم لەگەڵ هونەر و هونەرمەندان زۆرباشە و پارێزگارییش سەری سپی کردم.

ماوەی 10 ساڵە هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانییە، وا دەبینرێت هەمیشە لە پاڵ هەموو کارەکانی تری، گرنگییکی تایبەت بە هونەرمەندان و کارەکانیان دەدات، وەک خۆی باسی دەکات، وەختی خۆی بەر لە رۆژنامەگەری، پێشانگای شێوەکاری کردووەتەوە و کاریکاتێریست بووە و یەکەم کاریکاتێری رۆژنامەی کوردستانی نوێ خۆی کێشاویەتی.

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر لە وەڵامی ئەو پرسیارەی خەڵکی کە دەڵێن، پارێزگاریی سەری سپی کردووە دەڵێت، بێگومان لەو رۆژگارە نەهامەتییە ئیش و پارێزگاری واتلێدەکات، ئومێد دەکەم رۆحمان بە سپێتی بمێنێتەوە و قژمان بە قوربانی بێت.

دەربارەی گرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان لەناو کۆڵانەکان هەڤاڵ ئەبوبەکر وتی، هیچ بڕیارێکی لەو جۆرە دەرنەچووە، هەر کات دەربچێت لایەنی پەیوەندیدار دەریدەکات، پارێزگای سلێمانی تەنیا راوێژی خۆی دەدات بە لایەنەکان.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

هەڤاڵ ئەبوبەکر: من پاسەوانی خەڵکم نەک خەڵک پاسەوانم بێ...

هەڤاڵ ئەبوبەکر: من پاسەوانی خەڵکم نەک خەڵک پاسەوانم بێت