هەولێر

نەخۆشخانەى رزگارى و فریاکەوتنى رۆژهەڵات نۆژەن دەکرێنەوە

964+

وریا فەتاح

نەخۆشخانەى رزگارى و فریاکەوتنى رۆژهەڵات لە هەولێر نۆژەن دەکرێنەوە، نۆژەنکردنەوەکەش تەواوى بیناى نەخۆشخانەکە دەگرێتەوە و دەیان ئامێرى پێشکەوتووشى بۆ دابین دەکرێت.

نەخۆشخانەکە ساڵانە سەروو 13 هەزار نەشتەرگەرى تێدا ئەنجام دەدرێت

پەڕەى فەرمى حکومەتى هەرێم بڵاوى کردەوە، لەسەر بڕیارى سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران، نەخۆشخانەى رزگارى و فریاکەوتنی رۆژهەڵات لە هەولێر، بە نوێترین شێواز نوێ دەکەنەوە.

وەک باسى دەکات، نۆژەنکردنەوەکە بە دوو قۆناغە، لە قۆناغى یەکەمدا ژێرخانى نەخۆشخانەکە نۆژەنکراوەتەوە کە خۆى بینیوەتەوە لە لێدانى دوو بیرى ئاو، چاککردنەوەى گەرمى و ساردى ناوەندى، لێکردنەوەى 400 سپلیت، چاککردنەوەى سیستمى ئاوى گەرم و دانانى سیستمى هەڵمى بۆ پاککردنەوەى ئوتوکردن.

هەر لەو قۆناغەدا، 450 پەنجەرە گۆڕدراون و 20 خۆبەخشیش گرێبەستیان بۆ کراوە.

وەک باسیشى دەکات، ئێستا کار لە سیستمى ریسایکلینى ئاو و بۆیەکردنى رووکارى باڵەخانەکە و چاککردنەوەى ئاوەڕۆى نەخۆشخانەکە دەکرێت.

روونیشى کردووەتەوە، قۆناغى دووەم و کۆتایى لە ئایندە نزیک دەستپێدەکات کە ئەمانە لەخۆى دەگرێت:

یەکەم، دانانى 12 ئەسانسۆر بۆ باڵەخانەکە.

دووەم: دانانى سیستمى ئاگرکوژێنەوە و کامێراى چاودێرى.

سێیەم: کردنەوەى بەشى نازوور و دانانى 12 ئامێرى پێشکەوتووى نازوور.

چوارەم: دانانى گەورەترین کارگەى ئۆکسجین.

پێنجەم: نۆژەنکردنەوەى ناوەوەى تەواوى باڵەخانەکە.

شەشەم: دانانى ئامێرى پێویست لە بەشەکانى تاقیگە و تیشک و هۆڵى نەشتەرگەرى.

حەوتەم: دانانى سیستمێکى پێشکەوتووى نۆرەگرتن.

ئاشکراشى کردووە، ساڵانە نەخۆشخانەکە سەروو 13 هەزار نەشتەرگەرى تێدا ئەنجام دەدرێت و ئەم نۆژەنکردنەوەیە کارئاسانى تەواو دەکات بۆ کەرتى تەندروستى هەولێر.

بەشی CT - SCAN لە نەخۆشخانەى رزگارى کرایەوە

بەشی CT - SCAN لە نەخۆشخانەى رزگارى کرایەوە