دیمەنی گەڕەکێکی سۆران - وێنە؛ 964
گهشتوگوزارى ئیدارهى سۆران:
ههر له ئێستاوه هۆتێل و مۆتێلەکانی سۆران پڕ بوونه و جێگە نەماوە
964+
ئاکام غەفور- سۆران
هەر لە ئێستاوە بەشی هەرە زۆری هۆتێل و مۆتێل و خانوە گەشتیاریەکانی ئیدارەی سۆران بۆ شەوی سەری ساڵ گیراون.
هەرچەندە چەند رۆژێکی ماوە بۆ شەوى سهرى ساڵ، بەڵام هەم خەڵک کەوتۆتە خۆی و ئامادەکاری خۆی کردوە شوێنی گرتوە لە شوێنە گەشتیاریەکانی سۆران هەم گەشتوگوزاری سۆرانیش تەواوی ئامادەکاری خۆی کردوە، چاوەڕێی هاتنی ژمارهیهكى زۆرى گەشتیار دەکات.
فەیسەڵ سادق، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سۆران، به 964 وت، هەر لە ئێستاوە بەشی زۆری ئەو شوێنانە گیراون کە بۆ سەری ساڵ پێشوازی لە گەشتیاران دەکەن و “شوێن نەماوە”.
وتیشی “بۆ پشووی سەری ساڵ چاوەڕێ دەکەین 50 هەزار گەشتیار سەردانی ئیدارەی سۆران بکات و رۆژانهش شهش ههزار گهشتیار دێنه سنوورى ئیدارهكهمان”.
گەشتوگوزاری سۆران باس لهوهدەکات، لهلایهن بازگەکان، تیمەکانی بەرگری شارستانی، تەندروستی و پۆلیسی هاتوچۆ ئامادەکاری تهواو کراوە بۆ ئەوەی گرفت بۆ هاتنی گەشتیاران دروست نەبێت، بەڵام ئەوان ترسیان لە بەفر و شاخەکان هەیە بەهۆی ئەوەی ناوچەکە شاخاوییە و بەشی زۆری گەشتیارانیش روو لەو شوێنانه دەکەن، بۆیه ئامۆژگاری گەشتیاران دەکات کە لە کاتی چونیان بۆ ناو بەفر رەچاوی مەرجەکانی سەلامەتی و رێنمایەکانی بەرگری شارستانی بکەن.