"هاوڵاتى هه‌بوو له‌هه‌ردوو ناحیه كاره‌بای بردووە"
له ناحیه‌كانى قه‌سرێ و گه‌ڵاڵه چاره‌سه‌رى زێده‌ڕۆیی سه‌ر كاره‌با كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كاره‌باى ئیداره‌ى سۆران هەڵمەتی بڕینی کارەبای ماڵ و شوێنی گەشتیاری و کشتوکاڵی ده‌ستپێكردووه و له سنوورى هه‌ردوو ناحیه‌ى قه‌سرێ و گه‌ڵاڵه چه‌ندی سه‌رپێچیان بڕیوه.
لە گوندی پردێ زەردی سنوری ناحیەی قەسرێ سەرپێچیکاران دوو سەرچاوەی کارەبای جیاوازیان لە دوو فیدەری جیاواز لە سنوری هەردوو ناحیەکانی (قەسرێ و گەڵاڵە)وە هەبوو.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سۆران بڵاویكردەوە، هەڵمەتەکە لەلایه‌ن کارمەندانی فەرمانگەی کارەبای قەسرێ و بنکەی کارەبای گەڵاڵەوە به‌ڕێوه‌چووه و ئه‌وانه‌ى سه‌رپێچیان كردبووه سه‌ر كاره‌با، دوای چەندینجار لە ئاگادارکردنەوە و بڕینی کارەباکانیان دووبارە کارەباکانیان بەشێوەیەکی نایاسایی رادەکێشایەوە.
هه‌ردوو فه‌رمانگه‌ى كاره‌باى قه‌سرێ و گه‌ڵاڵه كارێكیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رپێچی كردنه سه‌ر كاره‌با نه‌هێڵن ئه‌ویش جیاكردنه‌وه‌ى کارەبای هەردوو سنوری قەسرێ و گەڵاڵە بوو له‌یه‌كترى بۆ ئه‌وه‌ى هیچ هاوڵاتییه‌ك نه‌توانێت زیاتر له یه‌ك سه‌راوه‌ى كاره‌باى هه‌بێت.
له‌لایه‌كى دیكه‌ش بەشی کۆنتڕۆڵی کارەبای هەولێر و سەنتەری هاوکاری کارەبای هەولێر رەزامەندی داوه لەسەر یەکخستنی کارەبای هەر چوار فیدەرەکانی وێستگەی (موبایلی رەزان) کە تایبەتە بە کارەبای قەسرێ و گەڵاڵە، هەروەها فیدەری F5 یش کە کارەبای کارتی نیشتیمانی گەڵاڵەی لەسەر بوو چیتر بەراورد بە فیدەره‌كانی تر، کارەبای زیاتریان پێ‌نادرێت و خشتەی هاتنەوە و کوژانەوەی وەک فیدەرەکانی تر دەبێت.