پۆستەر و وێنەی ئەنجامدانی تەوەوی پڕۆژەکە... وێنەکان لە سۆشیاڵ میدیای د. محەمەد وەرگیراون.
ئه‌مساڵ 60 قوتابخانه به‌شداربوون
له هه‌ولێر پزیشكێكی منداڵان پڕۆژه‌یه‌كی خوێندنه‌وه‌ى كتێب جێبه‌جێ ده‌كات
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌ولێر پزیشكێكی منداڵان، بۆ دووه‌م ساڵه پڕۆژه‌یه‌كی خوێندنه‌وه‌ى كتێب بۆ قوتابیانى سه‌نته‌رى پارێزگاى هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كات، بۆ ئه‌مساڵیش 60 قوتابخانه به‌شداربوون.
پڕۆژه‌كه، به‌هاوكارى و هه‌ماهه‌نگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی پەروەردەی هەولێر، چالاکی قوتابخانەکان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر و تەندروستی قوتابخانەکان بەڕێوەچووه.
له 18.11.2024 ده‌ستیپێكرد و له 18.12.2024 یش كۆتایی هات.
د. محه‌مه‌د حه‌سه‌ن، خاوه‌نى پڕۆژه‌كه و پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان به 964ـى وت، بۆ پڕۆژه‌كه‌ى ئه‌مساڵیان 60 قوتابی له 60 قوتابخانه‌ى جیاوازى هه‌ولێر به‌شداریان كرد و ئه‌و بابه‌تانه‌ش كه بۆ خوێندنه‌وه‌ى كتێبه‌كان دیاریكرابوون بریتی بوون له مرۆیی، كۆمه‌ڵایه‌تى، هونه‌رى و مێژوویی.
وتیشی “مەبەستم له‌م پڕۆژه‌یه جگه له بە کەلتورکردنی خوێندنەوە و سوودە رۆشنبیری و کۆمەڵایەتیەکانی، هه‌مانكات بۆ سوودە تەندروستیەکانیشه “.
په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆى خوێندنه‌وه به ته‌ندروستى منداڵ، چالاككردنى به‌رگرى جه‌سته‌یی، به‌هێزكردنى مێشك ئاسووده‌بوونى لایه‌نى ده‌روونى، چالاكبوونى هاتوچۆى خوێن له‌جه‌سته‌دا، دوورکەوتنەوەی لە خەمۆکی و تووڕەیی، له‌و سووده ته‌ندروستییانه‌ن كه د. محه‌مه‌د بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ى بۆ منداڵان باس ده‌كات.
هه‌رچه‌نده پزیشكه‌كه له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆى 60 خه‌ڵاتى به‌سه‌ر 60 قوتابییه‌كه دابه‌شكردووه، به‌ڵام ده‌ڵێت هێشتا ماوه و له‌چه‌ند رۆژى داهاتوودا خه‌ڵاتى تایبه‌ت به‌سه‌ر 10 یه‌كه‌مه‌كه‌ى ئه‌مساڵ دابه‌شده‌كات.