دیمه‌نێ كاتى چاره‌سه‌ركردنى زبڵدانه‌كه... وێنه: شاره‌وانى مه‌خمور.
رۆژانه زیاتر له 150 تۆن كردهكرێتهوه
زبڵدانه دوكه‌ڵاوییه‌كه‌ى مه‌خمور مانگى سێ جار ژێر خاك ده‌خرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانیى مه‌خمور زبڵدانهكهى ژێرخاك خست و ئه‌و دوكه‌ڵه بێزاركهرهش نه‌ما، كه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه له زبڵ و پاشماوه‌كان به‌رده‌درێت و ژینگه‌ى سنووره‌كه پیس ده‌كەن.
به‌پێی ئامارێكی شاره‌وانیى مه‌خمور رۆژانە لانیكه‌م 150 تۆن زبڵ و خاشاك و پاشماوه‌ى جیاواز له قه‌زاكه كۆده‌كرێته‌وه و له زبڵدانه‌ی قەزاكەدا داده‌ندرێت.
زیره‌ك حه‌سه‌ن، سه‌رۆكى شاره‌وانیی مەخمور به 964ـى راگه‌یاند، له‌م وه‌رزه‌دا مانگانه سێ جار زبڵدانه‌كه ژێر خاك ده‌خه‌ین، به‌ڵام له وه‌رزه‌كانى دیكه‌ى ساڵدا هه‌فتانه جارێك.
وتیشی “ئه‌و ئاگره‌ى له زبڵخانه‌كه ده‌كه‌وێته‌وه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه تێی به‌رده‌درێت بۆ ده‌ستكه‌وتنى هه‌ندێك پاشماوه، چه‌ندین جار ئاگادارمان كردوونه‌ته‌وه، چونكه دوكه‌ڵه‌كه‌ى ژینگه پیس ده‌كات”.
زبڵدانەكە نزیكه‌ى شه‌ش كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌رى قه‌زاى مه‌خموره‌وه دووره، په‌رژینێكی تهلدارى بۆ دروستكراوه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش هاوڵاتیان دزه ده‌كه‌نه ناوى و ئاگری تێدا ده‌كه‌نه‌وه.