دیمەنێکی بارانبارین لە یەکێک لە شەقامەکانی کوردستان - وێنە: 964
بەفریشی لەگەڵە
بارانی زستانە لە هەینییەوە دەست پێدەکات
964+
توانا نەقی
شەپۆلێکی بارانی زستانە بەڕێوەیە و لە سبەینێ هەینییەوە دەگاتە ناوچەکانی هەرێم و بارانی باش دەبارێت ئەمە بەقسە و پێشبینی کەشناسێک.
ئەمساڵ و ئەم پایزە لە بەشێک لە ناوجەکان وەک پێویست باران نەباریوە بەڵام چاوەڕی دەکرێت ئەمشەپۆلە تەواو زستانە بێت و بارانی دیکەشی بەدوادا بێت.
سیروان ساڵح شارەزای کەشناسی بە 964ـی وت، ئەم شەپۆلە بارانە لە سبەینێ هەینیوە دێت و تا ئێوارەی رۆژی شەممە بەردەوام دەبێت لە هەندێک شوێن بارانەکە زۆر نابێت.
وتیشی، جگە لە باران شەپۆلەکە لەگەڵ خۆی بەفریشی هێناوە بەتایبەت ناوچە شاخاویەکان ئەو زنجیرە شاخانەشی لە 1500 مەتر بەرزترن بەفری باشی لێ دەبارێت.
لەسەر بڕی ئەو بارانەی کە شۆپۆلەکە پێیەتی ئەو کەشناسە ئاماژەی بەوەکرد، چاوڕێ دەکرێت 5 – 10 ملیم باران ببارێت و رۆژی شەممە ئێوارەکەی لاواز دەبێت و بەرەو کۆتایی دەڕوات.