بەهۆی لۆدی زۆرەوە
کارەبای گۆپاڵە شۆرتی کردووە و تەشویشی تێکەوتووە
964+
دیلان محەمەد جەزا
بەهۆی لۆدی زۆر لەسەر محاویلەی ناحیەی گۆپاڵەی سەر بە قەزای بازیان کارەبا بڕاوە و تیمەکان سەرقاڵی چاککردنین.
سیروان محەمەد وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە 964ـێ وت، بەهۆی بوونی لۆدێکی زۆر لەسەر محاویلەی ناحیەی گۆپاڵە شۆرتی کارەبا دروست بووە و بووەتە هۆی بڕانی کارەبای ناحیەکە.
باسی لەوەکرد، لەکاتی بوونی لۆدێکی زۆر سیمەکانی کارەبا دەکشێن و بەریەک دەکەون، ئەوەش ئەو شۆرتە دروست دەکات و دەبێتە هۆی بڕانی کارەبا.
ئەوەی خستەڕوو، تیمەکانی ئێستا سەرقاڵی چارەسەرکردنی ئەو گرفتەن و نازانرێت کەی تەواو دەبێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی