کەلار

کرێکارێک بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەست دا

964+

توانا نەقی

دەمەوئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی تەزووی کارەباوە هاوڵاتیەک لە قەزای کەلار گیانی لەدەستدا و تەرمەکەی نێردراوە بۆ پزیشکی دادی کەلار.

رزگار لەتیف، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە کەلار بە 964ـی وت، “کەمێک پێش ئێستا کەسێک ھێنرایە نەخۆشخانەکەمان بەھۆی کارەباوە گیانی لەدەستدابوو”.

گەنجەکە کرێکار بووە، لەگەڵ ئۆتۆمبێلی غەباتەی مەرکەزیەکان خەریکی کارکردن بوون، لەوکاتەدا بەرزکەرەوەی پەمپی ئۆتۆمبێلەکە بەر کارەبا کەوتووە و گەنجەکەش گیانی لەدەستداوە، رزگار لەتیف وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، گەنجەکە تەمەنی 25 ساڵە، کە ھێنرایە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدابوو، تەرمەکەی نێردراوە بۆ پزیشکی دادی کەلار.

پێداچوونەوە: تونا نەقی

جوتیارێک لە کێڵگەکەی خۆی بە کارەبا گیانی سپارد

جوتیارێک لە کێڵگەکەی خۆی بە کارەبا گیانی سپارد