لە شارباژێر

چوار کورەی خەڵوز تێکدران؛ خەڵوزکەر و سێ تەوربەدەستیش دەستگیر کران

964+

شۆڕش قادری

لە قەزای ماوەتی سەر بە ناوچەی شارباژێر لە پارێزگای سلێمانی، چوار کورەی خەڵوز تێکدران و خەڵوزکەر و سێ تەوەربەدەستیش دەستگیر کران کە داری سروشتیان بڕیوە و ژینگەی ناوچەکەیان تێکداوە.

هێمن کەمەرخان وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی وت، “بە مەبەستى پاراستن و پارێزگارىکردنى سنوورەکەیان، مەفرەزەکانى بنکەى پۆلیسى دارستانى گاپیڵۆن، کێوماڵى ناوچەکەیان لە سنووری گوندەکانى مالومە / قەیوان سەر بە قەزای ماوەت کرد، لە ئەنجامدا چوار کورەی خەڵوز تێکدراون و هاوڵاتییەکیش دەستگیرکراوە بە تۆمەتى خەڵوزکردن.

ئەوەشی خستەڕوو، مەفرەزەکانى بەشى پۆلیسى دارستانى ماوەت لە سنوورى گوندەکانى (گوێزەڵێ و بەزەڕوو) سێ کەسیان دەستگیر کردووە کە تۆمەتبارن بە بڕینەوەى ژمارەیەک دارى سروشتى تەمەن جیاواز.

ئاماژەی بەوەش کرد، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو چوار کەسە کراوەتەوە و رادەستی دادوەر کراون.

هێمن کەمەرخان ئاشکرای کرد، لە سەرەتای ئەم مانگەوە تا ئێستا نزیکەی 15 کەس لە سنووری پارێزگای سلێمانی لەسەر داربڕین و تێکدانی ژینگە دەستگیر کراون و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا کراوە.

ژینگەیان تەخت و تاراج کرد و داریان لەریشەوە دەرهێنا؛ ش...

ژینگەیان تەخت و تاراج کرد و داریان لەریشەوە دەرهێنا؛ شەش کەسن و دەستگیرکران

بارێ داربەڕووی تەڕ دەستیبەسەردا گیرا و دووکەسیش دەستگ...

بارێ داربەڕووی تەڕ دەستیبەسەردا گیرا و دووکەسیش دەستگیر کران

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئەمساڵ 501 هاوڵاتی دەست...

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئەمساڵ 501 هاوڵاتی دەستگیر کردووە