بەکارهێنانی زەوی کشتوکاڵی بە "ناهه‌ق" ده‌زاندرێت
داواده‌كرێت شوێنێكی دیكه له چوارقوڕنه بۆ دابه‌شكردنى زه‌وى فه‌رمانبه‌ران دیاری بكرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌یه‌كه شاره‌وانى چواڕقوڕنه كار له‌سه‌ر به‌شێكى ئه‌و زه‌ویانه ده‌كات كه چه‌ندین ساڵه له‌لایه‌ن جوتیارانه‌وه بۆ كشتوكاڵكردن به‌كارده‌هێندرێن به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش بكات، به‌ڵام خاوه‌ن زه‌ویه‌كان ره‌تیده‌كه‌نه‌وه و په‌رله‌مانتارێكیش ئه‌وه به “ناهه‌ق” ده‌زانێت كه له به‌رامبه‌ر خاوه‌ن زه‌ویه‌كان ده‌كرێت.
زه‌ویه‌كان لە جادەی قائیدەوە ده‌ستپێده‌كات تاوه‌كو ده‌گاته پردی چوارقوڕنە كه رووبه‌ره‌كه‌ى نزیکەی حه‌وت كیلۆمه‌تر درێژیی و یه‌ك کیلۆمەتریش پانە.
غه‌ریب ئه‌حمه‌د په‌رله‌مانتارى ئیداره‌ى راپه‌ڕین له به‌غدا، كه له‌گه‌ڵ ئه‌و خاوه‌ن زه‌ویانه كۆبووه‌ته‌وه به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌وه‌ى به‌رامبه‌ر ئه‌و خاوه‌ن زه‌ویانه ده‌كرێت “ناهه‌قی”یه و پێویستىه وازیان لێبهێندرێت.
وتیشی “بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن حكومه‌تى خۆجێیی دراوه به‌ڵام هێشتا وه‌زاره‌ته‌كانى پلاندانان، كشتوكاڵ و شاره‌وانى قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته نه‌كردووه، بۆیه ده‌كرێت گۆڕانكارى له بڕیاره‌كه‌دا بكرێت.
پێشنیار ده‌كات شوێنێكی دیكه بۆ دابه‌شكردنى زه‌وى به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران بدۆزرێته‌وه نه‌ك ئه‌و زه‌ویانه كه چه‌ندین ساڵه ده‌كرێنه كشتوكاڵ و حكومه‌تیش ده‌توانێت ئه‌وكاره بكات.
پێشتر، حه‌سه‌ن زرار، سه‌رۆكى شاره‌وانى چوارقوڕنه به 964ـى وتبوو، ته‌واوى ئه‌م زه‌ویانه به‌ناوى شارهوانییهوهن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له حاڵێكدا زه‌ویه‌كان به‌ر دابه‌شكردن بكه‌ون ئه‌وا ئه‌و جوتیارانه قهرهبوودهكرێنهو، به‌ڵام ده‌بێت بۆ هه‌ر بڕیارێك ره‌زامه‌ندى هه‌ردوولاى له‌سه‌ر هه‌بێت.
شاره‌وانى بۆ دابه‌شكردنى زه‌وى به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران هەزار پارچه زه‌وى ئاماده‌كراوى له نزیك سایلۆ هه‌یه، به‌ڵام پێویستى به زیاترە چونكه ژماره‌ى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى مافى وه‌رگرتنى زه‌ویان هه‌یه زیاتر له هه‌زار كه‌س ده‌بن.