ئەم دوو رۆژە
کەشوهەوا جێگیرە و باران نابارێت
964+
ژێوار خدر
کەشوهەوای ئەم دوو رۆژە جێگیرە و هیچ باسوخواسی بارانیش نییە، بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوای هەرێم ئەمڕۆ سێشەممە 17.12.2024، ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکاندا هەندێ کات نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش جیاوازییەکی ئەوتۆیان نییە بە بەراورد بە دوێنێ.
کەشناسی ئاماژەی بەوەشداوە، سبەی چوارشەممە 18.12.2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 13 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 12 پلەى سیلیزى
دهۆک : 12 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 15 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 13 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 13 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 4 پلەى سیلیزى
سۆران : 9 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 17 پلەى سیلیزى