لە رۆژهەڵاتی کوردستان
لە سێ رووداوی هاتوچۆدا هەشت کەس گیانیان لەدەستدا و 32ـی دیکەش برینداربوون
964+
شۆڕش قادری
لە سێ رووداوی هاتوچۆدا لە پارێزگاکانی سنە و ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەشت کەس گیانیان لەدەستدا و 32ـی دیکەش برینداربوون.
ئاژانسی هەواڵی ئیرنا لەزاری حوسێن جەعفەری بەڕێوەبەری فریاگوزاری و رووداوە کتوپڕەکان لە زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی سنە بڵاویکردووەتەوە، “بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 11.12.2024 لەسەر رێگای بیجار – دیواندەرە پاسێک وەرگەڕاوە و لەئاکامدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و 25ـی دیکەش برینداربوون.
ئێوارەی دوێنێش لەسەر رێگای پیرانشار – نەغەدە تانکەرێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری بیجۆ پێکیانداداوە و بەهۆیەوە شۆفێری تانکەرەکە بریندار بووە و چوار سەرنشینی بیجۆکەش کە کچێکی تەمەن یەک ساڵ و سێ پیاون، گیانیان لەدەستداوە.
هەر لەسەر ئەو رێگایە و نزیک گوندی قاڕنە رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل روویداوە و تیایدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و شەش کەسی دیکەش برینداربوون.