لە کاتى نوێژدا دڵى لە لێدان کەوت
ئەفسەرێکى سوپاى عێراق لە عومرە گیانى لەدەست دا
964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک
ئەفسەرێکى سوپاى عێراق کە دانیشتوى قەزاى حەویجەیەى شارى کەرکوکەـ لە کاتى ئەنجامدانى عومرە لە وڵاتى سعودیە کۆچى دوایى کرد.
ئەبو روئیا بەیاتی خزمی نزیکی ئەو ئەفسەرە و دانیشتوی گوندى نازم عاسی بە 964ـی وت،”عەقید محەمەد رەمەزان ئەفسەرێکی لێهاتووی سوپای عیراق بوە و بەشدارى زۆربەى شەڕەکانى دژ بە داعشى کردووە و چەند جارێک بریندار بووە”.
ئاشکراشى کرد سێ رۆژ لەمەوبەر بۆ ئەنجامدانى عومرە چووەتە سعودیە، بەڵام دوێنێ لە کاتى نوێژى عەسردا لە مەککە، دڵى لە لێدان کەوتووە و گیانى لەدەست داوە”.
ئەبو روئیا وتیشی، ئەمڕۆ چوارشەممە یەکەم رۆژی پرسەکەیەتی لە گوندی نازم عاسی ناوچەی حەوزی سەبعەى قەزای حەویجە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح