شۆفێران ئاگاداربن
رێگای رۆیشتن لە چەمچەماڵەوە بۆ سلێمانی داخرا
964+
شۆڕش قادری
شۆفێران ئاگاداربن، رێگای رۆیشتن لە چەمچەماڵەوە بۆ سلێمانی داخرا و لە ئێستادا رێگاکە کراوە بە یەک ساید.
بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی چەمچەماڵ لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، کە پردی “ئاوەتەقیوەکە” لەسەر رێگای چەمچەماڵ – سلێمانی نۆژەندەکرێتەوە و چاکسازی لە جۆینەکانی دەکرێت، بۆیە بۆ ماوەیەک رێگاکە لە چێشتخانەی سیروان تا سایلۆی چەمچەماڵ دەکرێت بە یەک ئاراستە (یەک ساید).”
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا رێگای رۆیشتن لە چەمچەماڵ بۆ سلێمانی داخراوە و هێمای هاتوچۆ دانراوە، بۆیە پێویستە شۆفێران وریابن تا چاککردنەوەی رێگاکە.