بڕیاردرا
ئیدارەى خۆسەرى رۆژئاوا لێبوردنى گشتى دەرکرد
964+
وریا فەتاح
بەبۆنەى کەوتنى ئەسەدەوە، ئیدارەى خۆسەرى رۆژئاواى کوردستان، لێبوردنى گشتى بۆ هەموو ئەو کەسانە دەرکرد، کە پێش 8.12.2024، تاوانیان ئەنجامداوە.
بەپێى بڕیارێکى ئیدارەى خۆسەرى لە رۆژئاواى کوردستان کە ئەمڕۆ سێشەممە دەرچووە، تێیدا هاتووە، بەبۆنەى ئاهەنگ و خۆشى خەڵکى سوریا و کۆتایهێنان بە رژێمى زوڵم و ستەم کە زیاتر لە 50 ساڵ لەسەر جەستەیان دەژیا و سورییەکان بەهۆیەوە توشى ئازار و ئەشکەنجەى زۆر بوون، پاڵپشت بە کۆبوونەوەکەمان لە ئەنجومەنى گەلى دیموکرات لە ئیدارەى خۆسەرى هەرێمى باکور و خۆرهەڵاتى سوریا، دەسەڵاتدرا بە ئەنجومەنە لۆکاڵییەکان، هەریەکەیان بەجیا لێبووردنى گشتى دەربکەن.
لە نوسراوەکەدا باس لەوەشکراوە کە لێبوردنەکە بۆ ئەو کەسانەیە کە پێش 8.12.2024، تاوانیان ئەنجامداوە، واتا بۆ ئەو تاوانانەى تا رۆژى کەوتنى بەشار ئەسەد ئەنجامدراون.