هەزار و 450 گەشت لە مانگێکدا کراون
بەغدا و شاریقە گەشتەکانیان دەکەن بە رۆژانە
964+
ئەحمەد مستەفا
هێڵی ئاسمانی عێراقی لە ماوەی مانگی تشرینی دووەمدا زیاتر لە 225 هەزار سەرنشینی لە رێگەی هەزار و 450 گەشتەوە گواستووەتەوە، پلانی وایە ژمارەی گەشتەکانی بۆ شارقە بکرێتە رۆژانە و گەشتەکانی چوونە بەیروت ئاسایی بکرێتەوە.
لە بڵاوکراوەیەکدا هێڵەکە دەڵێت، لە ماوەی مانگی تشرینی دووەمی رابردوودا بۆ گەشتی ناوخۆ و دەرەوە، ژمارەی سەرنشینانی گەشتەکانی گەیشتووەتە 225 هەزار و 795 سەرنشین، کە لە رێگەی هەزار و 450 گەشتەوە گواستراونەتەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڵاویکردووەتەوە، سەرجەم گەشتەکان لە کاتی دیاریکراودا ئەنجامدراون و بەجۆرێک سەرجەم کورسییەکان لە ئاستی بەرزی پڕ بوون بوون، ئەوەش رەنگدانەوەی سەرکەوتنی پلانی کارپێکردنی هێڵی گواستنەوەی نیشتمانییە.
لە بڵاوکراوەکەدا ئەوەش هاتووە، خواستیان بەردەوامبوونە لە جێبەجێکردنی پلانەکانی گەشەپێدان، لەوانەش باشترکردنی ئەزموونی سەرنشینەکان و فراوانکردنی تۆڕی گەشتەکان، بەو پێیەی بڕیارە لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا هێڵی بەغدا – شاریقە لەنێوان عێراق و سعودیە بکرێتەوە رۆژانە، جگە لە دەستپێکردنەوەی گەشتە راستەوخۆکانی نێوان بەغدا و بەیروت.