کۆیە
ماراسۆنێکی کورتمەودا بۆ منداڵانی ئۆتیزم و نابیست و ADHD ئەنجامدرا
+964
گۆڤەند فەتاح – کۆیە
بە بۆنەی رۆژی جیهانیی خاوەن پێداویستی تایبەتەکان، ئەمڕۆ سێشەممە 2024.12.3، لە زانکۆی کۆیە ماراسۆنێکی کورتمەودا و چەند چالاکییەک بۆ نزیکەی 20 منداڵانی ئۆتیزم و نابیست و ADHD بەڕێوەچوو.
ئەو منداڵانە لە لایەن رێکخراوی لەنوێوە سەرپەرشتی دەکرێن و وانەی تایبەت و راهێنانیان پێدەکرێت بۆ ئەوەی ئەو نەخۆشییانەی کە هەیانە چاودێری بکرێن و چارەسەر بکرێن.
گەزەنگ رەحمان، بەڕێوەبەری رێکخراوی لەنوێ، بە 964ی وت، بە بۆنەی رۆژی جیهانیی خاوەن پێداویستی تایبەتەوە، حەزمان کرد ئەو منداڵانە چالاکییەکی تایبەتییان لەو رۆژەدا هەبێت، ئەوانیش هەروەکو مرۆڤێکی ئاساییتر چێژ لەو چالاکیی و بەشدارییانە دەبینن و کاریگەری گەورە دروست دەکات لەسەریان و دەبێتە بەشێکی چارەسەریان.
ئاماژەی بەوەش کرد، ژمارەی ئۆتیزم تادێت روو لە زیادبوون دەکات، ئامانجی کارەکانی ئێمەش سەرپەرشتیکردن و چاودێریکردنی منداڵەکانی ئۆتیزم و داون و نابیستە، راهێنانیان پێدەکەین تا کاریگەری نەخۆشییەکەیان لەسەر کەمبێتەوە”.
بە پێی داتایەکی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری کۆمەڵایەتیی کۆیە بێت، تا ئێستا ژمارەی منداڵانی تووشبوو بە ئۆتیزم گەیشتووە بە 50 منداڵ، رێژەکەش جێگیر نییە و بەردەوام روو لە زیادبوونە
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
کەسوکاری منداڵانی ئۆتیزم داوا دەکەن کرێی سەنتەرەکان کەم بکرێتەوە
ئۆتیزم
هەولێر
سەنتەرێکی نوێی ئۆتیزم کرایەوە
سێ رۆژ ماوە هەیە بۆ تانەدان
ناوی 30 پاڵێوراو بۆ سەنتەری ئۆتیزمەکەی ئاکرێ و بەردەڕەش راگەیەندرا
مامۆستایهكى راهێنەر حهوت رێكارت فێردهكات
چۆن منداڵه خاوهن پێداویستییه تایبهتهكهت فێری تهوالێت كردن دهكهیت؟
بۆ سەنتەرى ئۆتیزم