شەڕی سوریا
ئەمریكا هۆكاری لەدەستدانی حەلەب بۆ گرووپە چەكدارەكان ئاشكرا دەكات
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
كۆشکی سپی ئاشکرای کرد، پشتبەستنی دیمەشق بە روسیا و ئێران هۆکارێکی یەکلاکەرەوە بووە بۆ لەدەستدانی چەند ناوچەیەك بە “رێکخراوە تیرۆریستییەکان”.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە پرسیارەکان لە بارەی حیساباتی ئەمریکا لە گۆڕەپانی سوریا و رادەی کاریگەرییەکانی لەسەر گرژییەکانی ناوچەکە دەكرێن.
هەندێک پێیان وایە کە رەنگە ئەوەی ڕوویدا پلانی بۆ دانرابێت، یان لانیکەم چاوپۆشی لێکرابێت، بە ئامانجی تێوەگلانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە ململانێیەکی نوێ لە سوریا، بەمەش رێگری دەكرێت لەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەقامگیری بەخۆیەوە ببینێت.
لە شیكردنەوەی رۆژەڤی ئەمریكا بۆ پرسی سوریا، چاودێران ئەوە بەبیرخۆیان دەهێننەوە، کە “ویکیلیکس” ساڵانێک لەمەوبەر بڵاویکردەوە.
لە ئیمەیلێکدا کە جەیک سولیڤان لە ساڵی 2012 کە ئەوکات راوێژکاری سیاسی هیلاری کلینتۆن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكای ئەوکاتە بوو، ناردبووی، ئاشکرای کرد کە رێکخراوی قاعیدە لە سوریا یارمەتی ئەو هێزانە دەدات کە بە “هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن” وەسف دەکرێن.
جەیک سولیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ئەمڕۆ یەکشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئێن بی سی ئەمریكی وتی: دەبێت ئەوەمان لەبەرچاو بێت کە حکومەتی سوریا ساڵانێکی زۆرە خەریکی شەڕێکی ناوخۆیە کە سێ یاریزانی سەرەکی ئێران، روسیا و حزبوڵا پاڵپشتی دەکەن.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو یاریزانانە بەهۆی ململانێکانەوە لە شوێنەکانی دیکە سەرقاڵ و لاواز بوون، بۆیە سەیر نییە ئەکتەرەکان لە سوریا لەنێویاندا یاخیبووان هەوڵی ئەوە دەدەن کە سوود لەوە وەربگرن و رێک ئەوەشیان لە چەند رۆژی رابردوودا کرد.
سۆلیڤان لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەم هێرشە لەلایەن گرووپێکەوە كراوە، کە ئێمە وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی پۆلێنی دەکەین، بۆیە سروشتییە کە ئێمە نیگەرانین لەم گرووپە و لە نزیکەوە راوێژ دەکەین لەگەڵ هەموو لایەنەکانی ناوچەكە، بۆ ئەوەی هەوڵبدەین باشترین رێگا بدۆزینەوە بۆ ئەوەی بێینە پێشەوە، چونكە ئێمە پێمان خۆشە جێبەجێکردنی تەواوی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ببینین، کە دەتوانێت پێوەرێک ئاشتی و سەقامگیری بۆ سوریا بهێنێتە ئاراوە و هاوڵاتیانی مەدەنی بپارێزێت.
سوپای سوریا بەبێ پێکدادان لە ناوچەکانی شاری حەلەب کشایەوە
سوریا
بهڕێوهبهرى كاروبارى ئێزدیان له ئهوقافی ههرێم:
له حهلهب نزیكهى 5000 كوردى ئێزدی ههڕهشهى لهناوچوونیان لهسهره
"دەركردنی ئێران لە سووریا"
ئەوەی لە حەلەب روویدا رێككەوتنێكی نێودەوڵەتی بۆ كرابوو؟
نزیكی حەلەب
شەڕ لە سوریا دەستیپێكردەوە و 230 كەس كوژران
"هەرکات پێویست بکات لە ئیسرائیل دەدەینەوە"