لە خورماتوو دەست بەسەر بارهەڵگرێکدا گیرا
“دەیەویست لە رێگەی قاچاغەوە بڕێکی زۆر ماتۆڕ و کەرەستەکانی بگوازێتەوە”
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
هێزە ئەمنییەکانی باشووری خورماتوو، دەستیان بەسەر بارهەڵگرێکدا گرت کە دەیەویست ژمارەیەکی زۆر ماتۆڕی بەکارهاتوو و کەرەستەکانی بگوازێتەوە کەرکوک و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.
محەمەد عەبدوڵا، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی گشتیی خورماتوو بە964ـی وت، لە بازگەی باشووری قەزاکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، دەستبەسەر بارهەڵگرێکدا گیرا کە دەیەویست لە بەغداوە 63 ماتۆڕی بەکارهێنراو و زیاتر لە 70 مەکینە و کەرەستەی ماتۆڕ و ژمارەیەکی زۆر لەتایە بە قاچاغ بگوازێتەوە بەرەو شاری کەرکوک و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بیانهێنێت، هێزە ئەمنییەکانی نێو بازگەکەش پشکنینی بارهەڵگرەکەیان کردووە و دەرکەوتووە کەرەستەکانی لە ناو تایەکاندا شاردووەتەوە.
وتیشی، شۆفێری بارهەڵگرەکە دانیشتووی ناوچەی کازمیەی شاری بەغدایە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە، رەوانەی بنکەی پۆلیسی قەزاکە کراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دەستیپێکردووە.
لە ماوەی تەنیا مانگێکدا، ئەمە سێیەم حاڵەتە، لە هەڵمەتی هێزە ئەمنییەکانی قەزاکە لە ناو بازگەکانی سنوورەکەدا، دەستبەسەر کەرەستەی قاچاغدا دەگیرێت، کە دەیانەوێت کەرەستەی قاچاغ لە بەغداوە بۆ هەرێم یان بە پێچەوانەوە بگوازنەوە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر
هەڵمەتى دەستبەسەرداگرتنى ماتۆڕە بێزارکەرەکان دەستپێدەکات
قاچاح
كێشهكه له خورماتووه
پردی پهیوهندیی ههرێم و بهغدا خهریكه دهڕووخێت
فڕۆکەی جەنگی چوار جار بۆردومانی بنکەیەکی سەرباری سوپای عێراق کرد
حەوت سەربازی سوپای عێراق کوژراون و 13ـی دیکەش بریندارن
لە داقوق بۆمبێک لە پێش ماڵی بەرپرسێک تەقییەوە
"پۆلیسێک گیانی لەدەست دا و سێ کەسی دیکەش بریندارن"
دوێنێ شهو چی روویدا؟