كۆنفرانسی د. مسته‌فا زه‌ڵمى
شاندێكی باڵاى زانایانى ئه‌زهه‌ر له هه‌رێمى كوردستانن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاندێكی باڵاى زانایانى ئه‌زهه‌ر له وڵاتى میسر، هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان و وته‌بێژى یه‌كێتى زانایانیش ده‌ڵێت، بۆ به‌شدارى له كۆنفڕانسی د. مسته‌فا زه‌ڵمى و چه‌ند كۆبوونه‌وه و چالاكییه‌ك ئه‌م سه‌ردانه‌یان ئه‌نجام داوه.
شانده‌كه‌ى ئه‌زهه‌ر به سه‌رۆكایه‌تیى عه‌باس شومان، ئەمینداری گشتیی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر و د. سەلامە داود سەرۆکی زانکۆی ئەزهەر و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كى دیکه‌ى ئایینى سه‌ردانى هه‌رێمی كوردستانیان كردووه.
د. عه‌بدوڵا شێركاوه‌یی، وته‌بێژى یه‌كێتى زانایان به 964ـى راگه‌یاند، مه‌به‌ستى سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ به‌شداریكردنه له كۆنفڕانسی د. مسته‌فا زه‌ڵمى كه بڕیاره سبه‌ینێ له هه‌ولێری پایته‌خت به‌ڕێوه‌بچێت و له‌و كۆنفرانسه‌ش وتاریان ده‌بێت.
وتیشی “سه‌ردانى چه‌ند داموده‌زگایه‌كى حكومى و ئایینى و ئه‌كادیمی و به‌شدارییان له چه‌ند چالاكییه‌ك له پلانى سهردانهكهیاندایه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، له كۆنفرانسه‌كه‌ى د. مسته‌فا زه‌ڵمیدا چه‌ند پانێڵ و توێژینهوەیهك ئه‌نجام ده‌درێن و له توێژینه‌وه‌كاندا ورده‌كارى ده‌خرێته سه‌ر ژیانى ئایینى و ئه‌كادیمى ئه‌م كه‌سایه‌تییه.