له‌ عه‌ره‌بستانى سعودیه به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌

پڕۆژه‌ى (پێنجوێن شارى فێربوون) له‌ كۆنفڕانسێكی نێوده‌وڵه‌تى وتارێك ده‌خوێنێته‌وه

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

بڕیاره‌ له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى داهاتوودا له‌ كۆنفڕانسێكی نێوده‌وڵه‌تى كه‌ رێكخراوى یونسكۆى سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌رپه‌رشتى ده‌كات نوێنه‌رى پڕۆژه‌ى (پێنجوێن شارى فێربوون) به‌شدار ببێت و به‌ناوى شاره‌كه‌یه‌وه‌، وتارێك پێشكه‌ش بكات.

زانا ره‌حمان، قایمقامى پێشووى پێنجوێن و سه‌رپه‌رشتیاری ئێستاى پڕۆژه‌كه‌ بۆ 964 ئاشكراى كرد كه‌ نوێنه‌ریان به‌فه‌رمى له‌و كۆنفڕانسه‌ به‌شدارى ده‌كات كه‌ له‌ وڵاتنى سعودیه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

وتیشی “كۆنفڕانسه‌كه‌ له‌ رۆژانى 2.12.2024 تاوه‌كو 5.12.2024 له‌ شارى جوبه‌یلى ئه‌م وڵاته‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌ كۆنفڕانسه‌كه‌ ماوه‌ى نیوكاتژمێریان بۆ ته‌رخانكراوه‌ كه‌ وتارێك به‌ناوى پڕۆژه‌كه‌ له‌ پێنجوێنه‌وه‌ بۆ ئاماده‌بووان پێشكه‌ش بكه‌ن و وتاره‌كه‌ش له‌لایه‌ن د. عه‌بدولفه‌تاح هه‌ورامی سه‌رپه‌رشتیاری گشتى پڕۆژه‌كه‌ پێشكه‌ش ده‌كرێت.

ماوه‌ى دووساڵه‌ له‌ پێنجوێن پڕۆژه‌ى شارى فێربوون جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه‌ راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن رێكخراوى یونسكۆوه‌ چاودێرى و سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت.

به‌قسه‌ى زانا ره‌حمان، ئه‌وان كار و چالاكییه‌كانى نزیكه‌ى پێنج ساڵیان به‌ ماوه‌ى دوو ساڵ له‌ پڕۆژه‌كه‌ جێبه‌جێكردووه‌ و ئێستا له‌لایه‌ن یونسكۆوه‌ به‌فه‌رمكى قبوڵ كراون.

پڕۆژه‌ى شارى فێربوون، له‌سه‌رئاستى جیهاندا 200 شار له‌ 62 وڵات به‌شداریان تێداكردووه‌ و پێنجوێنیش یه‌كه‌م شارى عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌ كه‌ له‌و پڕۆژه‌یه‌ به‌شداره‌ و قبوڵ كراوه‌.

له ‌پێنجوێن هه‌ڵمه‌تى كۆكردنه‌وه‌ى پیل و پاترى گه‌...

له ‌پێنجوێن هه‌ڵمه‌تى كۆكردنه‌وه‌ى پیل و پاترى گه‌یشته‌ قوتابخانه‌كان

له‌ پێنجوێن ژنان روویان له‌ خوێندنه‌وه‌ى كتێب كردوو...

له‌ پێنجوێن ژنان روویان له‌ خوێندنه‌وه‌ى كتێب كردووه‌

پێنجوێن كار بۆ به‌ ئه‌رشیفكردنى مێژوو و كه‌لتووره‌ك...

پێنجوێن كار بۆ به‌ ئه‌رشیفكردنى مێژوو و كه‌لتووره‌كه‌ى ده‌كات