خوێندکاران و ژنان هۆشیار دەکرێنەوە
سیمینار بۆ خوێندنگە ئامادەییەکانی کچان دەکەن
لە هەڵمەتی 16 رۆژەی هۆشیاری و نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان
964+
ژوولی عەدنان
بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان گوند بە گوند و قوتابخانەکانی کوردستان دەگەڕین، بە مەبەستی هۆشیار کردنەوەی ژنان و کچان.
هەڵمەتی نیشتیمانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ماوەی سێ رۆژە دەستیپێکردووە و بەڕیوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزانیش لە ناوچە جیاوازکانی کوردستان چالاکی جیاوازیان هەیە.
بەڕیوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان – سلێمانی و رێکخراوی ئاسوودە پێکەوە چوونە گوندی سیا مێوە ی سەر بە قەزای پێنجوێن و سیمینارێکیان بۆ دایکی خوێندکارانی گوندەکە رێکخست.
سیمینارەکە لە ژێر ناونیشانی دادپەروەری بۆ هەموان وترایەوە و تیایدا باسی هێڵی گەرمی 119 کرا و چۆنییەتی کارکردنیان بۆ هەڵنەوەشاندنەوەی خێزان بۆ ژنەکانی گوندەکە روونکرایەوە، رێکخراوی ئاسوودەشیان پێ ناسێنرا.
جگە لەوە، بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی هەولێر بەشی نووسینگەی قەڵا چوونە ئامادەیی شەپۆلی کچان و باسیان لە یاسای قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەدیکرد.
لە راپەڕینیش نوسینگەی قەڵادزێی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان چوونە خوێندنگەی ئامادەیی ژاراوە و بە ناونیشانی (پەروەردەی تەندروست کلیلی کۆمەڵگەیەکی دور لە توندوتیژییە) سیمینارێکیان بۆ خوێندکاران و مامۆستاکانی قوتابخانەکان ئەنجامدا.
ماوەی 33 ساڵە كەمپینی 16 ڕۆژەی بەرەنگاربووەنەوەی توندوتیژیی دژی ژنان دەكرێت و لە 25ـی 11 تا 10ـی 12 بەردەوام دەبێت، ڕەنگی پرتەقاڵی وەك ڕەنگی فەرمیی هەڵمەتەكە ساڵانە بەكار دێت كە ئەمەش وەك هێمایەكە بۆ داهاتوویەكی بەدەر لە توندوتیژی بە ژنان
"مۆبایل هۆكاری سەرەكییە بۆ توندوتیژی لە ناو خێزانەكان"
له ههولێر كەمپەینی "سەلامەتی دیجیتاڵی" بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دەستیپێكرد
.