مانگ و نیوێك به‌رده‌وام ده‌بن

پـۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە شاخ و كێوه‌كان ده‌گه‌ڕێت بۆ پاراستنى كه‌ڵه‌هه‌رز

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

مه‌فره‌زكانى پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستیان به‌ گه‌ڕانى مه‌یدانى كردووه‌ بۆ كه‌ژ و كێوه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى له‌ وه‌رزى كه‌ڵه‌هه‌رز ئاژه‌ڵه‌كان له‌ده‌ستى راوچییه‌كان بپارێزن.

(كه‌ڵه‌هه‌رز) كاتى زاوزێی بزنى كێوییه‌، ساڵانه‌ له‌ ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه‌ تاوه‌كو كۆتایی مانگى كانوونى یه‌كه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌و (كار)انه‌ى له‌ بزنه‌كان له‌دایك ده‌بن تاوه‌كو ماوه‌یه‌ك توانى رۆیشتنیان نیه‌ و به‌ئاسانى ده‌كه‌ونه‌ ده‌ست راوچییه‌كان.

هەڤاڵ محەمەد بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە بە 964ـی وت، دوێنێ تیمه‌كانیان ده‌ستیان به‌ گه‌ڕان كردووه‌ و ماوه‌ی یه‌ك مانگ و نیویش به‌رده‌وام ده‌بێت.

وتیشی “ئه‌ركی سه‌ره‌كى گه‌ڕانى تیمه‌كانمان بۆ پاراستنى ئاژه‌ڵه‌كانه‌ كه‌ ئێستا وه‌رزى كه‌ڵه‌هه‌رزه‌ بۆ رێگری لە ڕاوکردنی ئاژەڵە کێویەکان و و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پارێزگارى له‌ ژینگه‌كه‌ ده‌كه‌ن بۆ دوورخستنه‌وه‌ سه‌رپێچیكاران له‌ داربڕین و شێواندنى ژینگه‌كه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد تیمه‌كانیان توانیویانه‌ شاخه‌كانى چه‌مى وه‌نه‌ناو، كه‌ڕه‌جاڵ، كتیپه‌ له‌سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ – هه‌ورامان بگه‌ڕێن و تا ئه‌وكاته‌ى بۆییان دیاریكراوه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ لەکێوماڵکردن.

باسی له‌وه‌شكرد، له‌وه‌ته‌ى ده‌ستیان به‌ گه‌ڕان كردووه‌ هیچ جۆره‌ سه‌رپێچییه‌كیان تۆمار نه‌كردووه‌، به‌ڵام هه‌ركه‌سێك ببینن یان هه‌واڵیان پێبدرێت كه‌ سه‌رپێچی كردبێت ئه‌وا راسته‌وخۆ رووبه‌ڕووى یاسای ده‌كه‌نه‌وه‌.

لە کەژ و کێوەکانی سلێمانی هەڵمەتی پاراستنی ئاژەڵ لەکات...

لە کەژ و کێوەکانی سلێمانی هەڵمەتی پاراستنی ئاژەڵ لەکاتی (کەڵەهەرز) دەستیپێکردووە