لەگەڵ دوو کوڕەزای رۆشتوونەتە سەر شاخەکە
هاوڵاتییەک لە شاخی بەرانان گیانی لەدەستدا
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 24.11.2024، هاوڵاتییەکی دەربەندیخان لەگەڵ دوو مندالی کوڕەزای رۆشتوونەتە شاخی بەرانان و لەوێ گیانی لەدەستداوە، قایمقامی دەربەندیخانیش دەڵێت، هیچ ئاسەواری برین بەجەستەیەوە نییە و گومان دەکەین بە مردنی ئاسایی خۆی مردبێت.
سلێمان محەمەد، قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـى وت، “پیاوێک لەگەڵ دوو کوڕەزای کە منداڵن، رۆیشتوونەتە سەر شاخی بەرانان بۆ گەشت، پیاوەکە لەسەر شاخەکە گیانی لەدەستداوە.
وتیشی، “ھیچ ئاسەوارێکی برین بە جەستەی پیاوەکەوە نیە، پاڵی داوەتەوە بە تاشە بەردێکەوە بۆ پشوو، لەتەنیشت تاشە بەردەکە گیانی لەدەستداوە، گومان دەکەن مردنی ئاسایی بێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ھاوڵاتییەکە دانیشتووی قەزای دەربەندیخانە و دۆخی دوو منداڵەکەش جێگیرە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر