حکومەت خەمی گەنمی هەڵەبجە دەخوات
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بڕیاریداوه، سایلۆیه‌كى ستیل و 10 كۆگاى ئه‌مباركردنى گه‌نم له پارێزگاى هەڵەبجە دروستبكات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش تاوەکو 28 رۆژی دیکە مۆڵەت دەداتە ئەو لایەن کۆمپانیایانەی دەیانەوێت تەندەری پرۆژەکەیان بۆ دەربچێت.
لە راگەیاندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست تۆڕى 964 كه‌وتووه، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ده‌ڵێت ”ئەم پرۆژەیە لەسەر بنەمای پرۆژەی رادەستكردنی ئامادەكراو جێبەجێدەكرێت و پێكدێت لە نەخشەدانانی گشت بەشەكانی پرۆژەكە و پێدانی نەخشەی ئەندازیاری پێویست لەگەڵ خەسڵەت و ژمێریاری ئەندازیاری و ئامادەكردنی و دابینكردنی ئامێر و کەلوپەلە پێویستەكان و جێبەجێكردنی كارە شارستانی و میكانیكی و كارەباییەکان”.
بە قسەی وەزارەتەکە، مەبەستی سەرەكی لە جێبەجێكردنی ئەم پرۆژەیە گرەنتی پرۆسەی ئه‌مباركردن و بەتاڵكردنەوەی دانەوێڵەیە بە رێگایەكی تەندروست و پارێزراو.
باس لەوەش کراوە کە وەزارەت بەپێویستی دەزانێت لە قۆناغی سەرەتا هەڵبستێت بە هەڵسەنگاندنی ئەو كۆمپانیایانەی كە توانا و نیازی جێبەجێكردنی پرۆژەی لەم شێوەیان هەیە، دواتر داوایان لێده‌كات سەردانی بكەن، بۆ پێشكەشكردنی نووسراوی فەرمی كۆمپانیاكەیان ئه‌گه‌ر نیازی بەشداریكردنیان هەیە لە پرۆسەی موزایەدە.
هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌ت، پرۆسەی دەرچوونی تەندەرەکە، 28 رۆژ دەبێت، دواتر لە 1ی مانگی داهاتوو دوایین مۆڵەت بۆ وەرگرتنی دۆكیومێنتی شیاندنی سەرەتای لایەنەکانی جێبەجێکار دەکرێت.