بە بڕی 35 ملیۆن دینار
سەنتەری گورچیلەی دەستکردی چەمچەماڵ دوو ئامێری تازەی بۆ دابینکرا
964+
ژێوار خدر
سەنتەری گورچیلەی دەستکردی چەمچەماڵ دوو ئامێری تازەی گرنگی تاقیگەیی بۆ دابینکراوە، تەندروستی چەمچەماڵيش دەڵێت، بۆ زیاتر خزمەتکردنی نەخۆشانی گورچیلە و باشترکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانە.
ئەمڕۆ شەممە 23.11.2024، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند، بە بڕى 35 ملیۆن دینار، دوو ئامێری تاقیگەیی گرنگ بۆ سەنتەری گورچیلەی دەستکرد دابینکراوە.
دەشڵێت، یەکێک لە ئامێرەکان، كه به (Biolis 30i) ناسراوە تایبەتە بە شیکاری کیماییەکان، ئەوەی دیکەشیان ئامێرێکی مایکرۆسکۆبە بەهەموو پێداویستییەکانیەوە.
روونیشیکردووەتەوە، دابینکردنی ئەم ئامێرانە بۆ تاقیگەی سەنتەری گورچیلە کارئاسانی زۆر بۆ نەخۆشانی گورچیلە دەکات و ئێستا دەتوانن پشکنین و شیکارییەکانیان لەناو هەمان سەنتەر ئەنجامبدەن.