سه‌دان نه‌مامیشى بۆ سنووره‌كه‌ى دابه‌شكردووه‌

دارستان و پاوانى سلێمانى به‌ هه‌زاران نه‌مامى له‌م مانگه‌دا چاندووه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ سلێمانى له‌ ماوه‌ى كه‌متر له‌ مانگێكدا به‌هه‌زران نه‌مام چێندران و سه‌دان نه‌مامیشیان له‌ نه‌مامگه‌ سه‌ره‌كیه‌كان بۆ هۆبه‌كانى كشتوكاڵى سنوورى پارێزگاكه‌ ناردووه‌.

بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی، ئامارى چه‌ند رۆژى رابردووى ئه‌م مانگه‌ى، له‌ سه‌رتاى مانگه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستنا بۆ كار و چالاكییه‌كانى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و كارمه‌نده‌كانیشی به‌ پاڵه‌وان وه‌سف كردووه‌، كه‌ رووبەڕووی تەحەددیاتی وشکەساڵی و بیابانبوون دەبنەوە.

به‌پێی ئاماره‌كه‌ له‌ پڕۆژه‌ى ئه‌زمڕ له‌ماوه‌ى مانگى تشرینی دووه‌مدا 500 چاڵیان بۆ نه‌مام چاندن هه‌ڵكه‌ندووه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى گرادۆن بۆ 10 دۆنم زه‌وى ئاماده‌كراو بۆ دارستان.

له‌ هۆبەی دارستان و پاوانی تانجەرۆ، ده‌ستیان به‌ داچاندنى دارستێنێكی نوێ به‌ناوى دارستانى چەناخچیان كردووه‌ و دوو دۆنم زه‌ویشیان له‌ پووش پاككردووه‌ته‌وه‌، 500 چاڵیان بۆ نه‌مام ئاماده‌كردووه‌ و 532 نه‌مامیشیان دابه‌ش كردووه‌.

له‌ پرۆژەی دارستانی خەراجیانیش هەڵکەندنی 450 چاڵ بۆ نه‌مام و 750 نەمامیشیان دابەشکردووه‌ و 450 نەمامیشیان چاندووه‌.

دارستان و پاوانى سلێمانى باسی له‌وه‌شكردووه‌ كه‌ له‌ماوه‌ى ئه‌م مانگه‌دا سه‌دان نه‌مامیان بۆ بۆ هۆبه‌كانى كشتوكاڵى قه‌ره‌داغ، زه‌ڕایه‌ن و ناڵپارێز ناردووه‌ به‌مه‌به‌ستى چاندیان.

بەربەستی بەردینیان بۆ دارستانی دەربەندیخان دروستكردووه‌.

له‌ هۆبەی چەمچەماڵیش 11 هه‌زار و 153 نه‌مام ئاودراون، هه‌زار 190 نه‌مام چێندراون.

له‌ راپه‌ڕین نه‌ك بڕینى دارى وشك به‌ڵكو گواستنه‌وه...

له‌ راپه‌ڕین نه‌ك بڕینى دارى وشك به‌ڵكو گواستنه‌وه‌شیان قه‌ده‌غه‌كراوه‌