گەنجێک بریندارە

شەڕە تەقە لە ناحیەی زەڕایەن روویدا

964+

بڕوا مەجید ــ زەڕایەن

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ 19.11.2024 لە ناحیەی زەڕایەن ئاژاوە لە نێوان دوو گەنج درووست بوو، یەکێکیان دەست دەکات بە تەقە و ئەوی دیکە بریندار دەکات و هەڵدێت، تەقەکەرەکە تا ئێستا دەستگیر نەکراوە.

د. هاوڕێ محەمەد پزیشکی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی گشتی شەهید رەئوف بەگە لە زەڕایەن بە 964ی وت “کاتژمێر 2:15 بوو بریندارێک گەیەندرایە نەخۆشخانە، دوای پشکنین بۆمان دەرکەوت دوو فیشەک بەر قاچی کەوتووە”.

ئەم گەنجە دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە.

دووگەنجەکە 28 بۆ 30 ساڵ دەبن، دانیشتووی زەڕایەنن.

پێداچوونەوە – ژوولی عەدنان

لە حاجیاوا شەڕەتەقە روویدا

لە حاجیاوا شەڕەتەقە روویدا

شەڕەتەقە روویداوە و دوو بریندار هەن

شەڕەتەقە روویداوە و دوو بریندار هەن