بەرداى بناغەى یەکتربرى تۆفیق وەهبى ...وێنە: شارەوانى سلێمانى
یەکتربڕى تۆفیق وەهبى
پڕۆژەیەکى گرنگى رێگاوبان لە سلێمانى جێبەجێ دەکرێت
964+
وریا فەتاح
بە گوژمەی زیاتر لە 12 ملیار دینار، یەکتربڕێکی نوێ لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود جێبەجێدەکرێت و ئەمڕۆش بەردى بناغەکەى دانرا.
یەکتربڕەکە شەقامى بازنەیى مەلیک مەحمود بە شەقامى سالمەوە دەبەستێتەوە
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ بەردی بناغەی یەکتربڕى تۆفیق وەهبى لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود دانرا کە کارئاسانی تەواو بۆ جوڵەی ئۆتۆمبێل لەو شەقامە و گەڕەکەکانی نزیکیدا دروستدەکات.
وەک باسى دەکات، پڕۆژەکە دیزاینێکی سەردەمییانەی بۆ کراوە کە دەبێتە هۆی پێکبەستنی شەقامی سالم بە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود و لەوبەریشیەوە گەڕەکی چوارچرا بە یەکتربڕەکەوە.
روونیشکراوەتەوەکە یەکتربڕەکە ئاسانکاریی تەواو بۆ جوڵەی هاتووچۆ لە گەڕەکەکانی رزگاری، ئابڵاخ، موشیرئاوا و ناوچەی پیشەسازیی دەکات.
پڕۆژەی یەکتربڕی تۆفیق وەهبی گوژمەی زیاتر لە 12 ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە و لەلایەن کۆمپانیای تراویلکە، لەژێر سەرپەرشتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانییدا جێبەجێدەکرێت و بڕیارە لەماوەی (405) رۆژی رۆژمێریدا سەرجەم بڕگەکانی تەواوبکرێت و بخرێتە خزمەت هاوڵاتییان و شۆفێرانەوە