ئەنجومەنی وەزیران ماوە

وەزارەتی دارایی رەزامەندی بۆ خەرجکردنی دەرماڵەی خوێندکاران دەربڕیوە

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵا داوای خەرجکردنی پارەی کردووە بۆ چاکسازی زانکۆکان و پێدانی دەرماڵەی خوێندکاران، وەزارەتی داراییش رەزامەندی داوە.

ئەمڕۆ شەممە 16.11.2024، د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان بە 964ـی راگەیاند، دوای ناردنی نووسراو بۆ خەرجکردنی پارە بۆ دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ بۆ وەزارەتی دارایی، وەزارەتەکە رەزامەندیی دەربڕی.

بڕی ئەو پارەیەی خوێندنی باڵا داوایکردووە، حەوت ملیار و 250 ملیۆن دینارە و بڕیارە پێنج ملیاری بۆ دەرماڵەی خوێندکاران خەرج بکرێت و ئەوەی دیکەشی بۆ چاکسازی لە زانکۆ و بەشە نێوخۆییەکان و پاڵپشتی دارایی خوێندکاران دەبێت.

بە وتەی د. توانا نەجەف، ئەوەی ماوەتەوە رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە بدات، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانە.

خوێندکارانی ناو شار مانگانە 40 هەزار دینار و دەرەوەی شاریش 60 هەزار دیناریان وەک پاڵپشتی دارایی یان دەرماڵە پێدەدرێت.

وەزارەتی پەروەردە دەیەوێت دەرماڵەی کەسوکاری شەهیدان ب...

وەزارەتی پەروەردە دەیەوێت دەرماڵەی کەسوکاری شەهیدان بگەڕێنێتەوە

ئەو خوێندکارانەى لە کۆلێژەکانى خانەقین وەرگیراون سەرد...

ئەو خوێندکارانەى لە کۆلێژەکانى خانەقین وەرگیراون سەردانیان مەکەن