"بە جەڵتەی دڵ بووە"

زانیاری نوێ دەربارەی ئەو پزیشکەی لە هەولێر گیانی لەدەستدا

964+

شۆڕش هەرکی – هەولێر

ئەمڕۆ هەینی 15.11.2024 تەرمی پزیشکێک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر لە ژوورەکەی خۆی دۆزرایەوە و پزیشکی دادی هەولێریش دەڵێت، بەجەڵتەی دڵ گیانی لەدەستداوە.

تەرمی پزیشکێکی سڕکردن لەناو ژوورەکەی لە نەخۆشخانە دۆز...

تەرمی پزیشکێکی سڕکردن لەناو ژوورەکەی لە نەخۆشخانە دۆزرایەوە

دکتۆر ئەندێشە مەریوان، تەمەنی 30 ساڵ بوو و پزیشکی سڕکردن بوو، لە نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێر کاری دەکرێت.

لە بەردەم پزیشکی دادی هەولێر خزمێکی ئەو پزیشکە لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان کە پەیامنێری 964ـیش ئامادەبوو، رایگەیاند، “دوێنێ شەو ئەم خزمەی ئێمە لە نەخۆشخانەی رۆژئاوا ئێشکگربووە و بەیانی کاتێک کارمەندانی نەخۆشخانە و هاوڕێکانی ویستوویانە بچنە ژوورەکەی، دەرگاکەی داخراو بووە، بۆیە بەپاڵادان کردوویانەتەوە و کاتێک سەیریان کردووە، زانیویانە گیانی لەدەستداوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی توێکاری پزیشکی دادی هەولێر و لێکۆڵینەوەکان، ئەو پزیشکە بە جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستداوە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

لە هەولێر فەرمانی هەیە و لە ئاغجەلەر دەستگیر کرا

لە هەولێر فەرمانی هەیە و لە ئاغجەلەر دەستگیر کرا

پۆلیسی هەولێر ئاماری خۆکوشتنی ژنان ئاشکرا ناکات

پۆلیسی هەولێر ئاماری خۆکوشتنی ژنان ئاشکرا ناکات