دروستكردنی شەقامێكی دووساید لە دارەتوو دەستیپێكرد
+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانی دهۆك، لە ناحیەی دارەتوو شەقامی چل مەتری دروستدەكرێت.
شەقامەكە 700مەترە بە 200 رۆژ دووساید دەكرێت و لە قۆناغی یەكەمدا 439 ملیۆن دیناری تێدەچێت.
شەقامی دووسایدی دارەتوو، ناحیەكە دەبەستێتەوە بە قەزای بەردەڕەشەوە، هەروەها رێگەیەكی سەرەكییە بۆ گەیشتن بە رێگەی سەرەكی پارێزگای دهۆك
پڕۆژەكە پێكدێت لە دووسایدكردن و رازاندنەوە و رێكخستنەوەی شەقامەكە، هەروەها دروستكردنی پردی ناوەڕاستی ناو دوو سایدەكەیە، ئێستا شەقامەكە لە قۆناغی رێككردن و دروستكردنی ئاوەڕۆدایە و بەشێك لە تەختكردنی شەقامەكە كۆتاییهاتووە.
ناحیەی دارەتوو سەر بە قەزای بەردەڕەشە و ژمارەی دانیشتوانەكەی تا ساڵی 2003 زیاتر لە 30 هەزار كەس بووە و دوو كیلۆمەتر لە قەزای بەردەڕەشەوە دوورە، لە 29 گوند پێكدێت.