دەیەوێت جلوبەرگی کوردی بە نەتەوەکانی دیکە بناسێنێت

پەیکەری زیندوو لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە هاتووەتە سلێمانی

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

پێشانگای نێودەوڵەتی گەشتوگوزار لە سلێمانی بەردەوامە و چەندین کەسایەتی هونەری و کلتوریش بەشداریان لە پێشانگاکەدا کردووە، یەکێک لەوانە کەسێکە کە بە پەیکەری زیندوو ناسراوە و لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە هاتووە.

سوبحان کە لە پێشانگاکە خۆی بە سوبحان رۆژهەڵاتی ناساندووە، بە جلوبەرگی کوردییەوە دەتوانێت بۆ چەند کاتژمێرێک خۆی لە جوڵە بخات و وەک پەیکەر رابوەستێت.

سوبحان بە 964ـی وت، نزیکەی پێنج ساڵە دەستی بەو کارە کردووە و لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بە پەیکەری زیندوو و پەیکەری شانۆ ناسراوە، تائێستاس بەشداری لە چەندین فێستیڤاڵ و شانۆی سەر شەقامدا کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەیەوێت بەو شێوەیە جلوبەرگی کوردی بە نەتەوەکانی دیکە بناسێنێت.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

پەیکەرسازێکی هەڵەبجەیی لە ئەڵمانیا خەڵات دەکرێت

پەیکەرسازێکی هەڵەبجەیی لە ئەڵمانیا خەڵات دەکرێت

لە سلێمانی پێشانگایەکی نێودەوڵەتی بۆ گەشتوگوزار بەڕێو...

لە سلێمانی پێشانگایەکی نێودەوڵەتی بۆ گەشتوگوزار بەڕێوەدەچێت