لە دهۆک
قوتابیان و خوێندکاران فێری خۆپاراستن لەکاتی ئاگرکەوتنەوە دەکرێن
964+
شۆڕش قادری
لە دهۆک قوتابیان و خوێندکاران فێری خۆپاراستن لەکاتی ئاگرکەوتنەوە و رووداوە نەخوازراوەکان دەکرێن.
بێوار عەبدولعەزیز وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک بە 964ـی وت، “چەند سیمینارێکمان لە باخچە و قوتابخانە و پەیمانگا و زانکۆکانی دهۆک ئەنجام داوە و لەو رێگەیەوە هۆشیاری بە قوتابیان و مامۆستایان دەدەین و فێریان دەکەین، چۆن لەکاتی ئاگرکەوتنەوە و رووداوە نەخوازراوەکان خۆیان بپارێزن”.
“لەناوخۆ و دەرەوەی دهۆکیش سەردانی چەند قوتابخانە و زانکۆمان کردووە و هەر شوێنێکیش داوامان لێبکات، ئامادەین بچین و رێنماییان پێشکەش بکەین”، بێوار عەبدولعەزیز وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، سمینارەکانیان بەردەوام دەبێت و بۆ ئەو مەبەستەش ساڵانە سەردانی 300 بۆ 350 قوتابخانە و زانکۆ لە پارێزگای دهۆک دەکەن.