دتمەنی یەکێک لە قوتابخانەکانی شارەدێی تەوێڵە.... وێنە؛ بارزان تۆفیق.
ساغكردنه‌وه‌ى ده‌نگۆ؛
“هیچ قوتابخانه‌یه‌كی ته‌وێڵه بێ مامۆستا نییه”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
چه‌ند رۆژێكه ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوبووته‌وه قوتابخانه‌یه‌كی ته‌وێڵه له سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه به‌هۆى نه‌بوونى مامۆستاوه ده‌وامى تێدا ناكرێت و كه‌سوكارى قوتابیانیش منداڵه‌كانیان نانێرنه قوتابخانه‌كه، دواى سۆراغكردنى ئه‌م بابه‌ته به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى بیاره ئه‌و ده‌نگۆیه‌ى ره‌تكرده‌وه و ده‌ڵێت “هیچ قوتابخانه‌یه‌كی ته‌وێڵه بێ مامۆستا نییه”.
ده‌نگۆكه چه‌ند رۆژێكه له سۆشیاڵ میدیاكانى ته‌وێڵه و سنوورى هه‌ڵه‌بجه بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه گوایه، دانیشتوانی تەوێڵە بەهۆی نەبوونی مامۆستا لە قوتابخانەکەیان، قوتابیەکانیان نانێرن بۆ قوتابخانە و بڕیاریشە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا هەڵوێستیان رابگەیەنن.
حه‌مید بارام، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى بیاره به 964ـى راگه‌یاند، له سنوورى ناحيەی ته‌وێڵه سێ قوتابخانه هەن، هه‌رسێكیان كراوه‌ن و ده‌وام تێیاندا ئاساییه و له هیچ قوتابخانه‌یه‌كیش كێشه‌ى نه‌بوونى مامۆستا نییه.
وتیشی “تا ئێستا هیچ كه‌سێك له كه‌سوكارى ئه‌و قوتابیانه نه‌هاتوونه‌ته لام بڵێن قوتابخانه بێ مامۆستایه، بۆیه ئه‌م ده‌نگۆیه دووره له راستییه‌وه”.