نرخەکەى بەردەوامە لە دابەزین
ترەمپ سەرى زێڕى خوارد
964+
وریا فەتاح
دواى سەرکەوتنى دۆناڵد ترەمپ، بەهاى زێڕ لە جیهاندا دابەزى، بەمەش نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ زیاتر لە 15 هەزار دینارى لێبووەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخى یەک ئۆنسەى زێڕ لە بۆرسەى جیهانیدا بۆ 2656 دۆلار دابەزى، بەمەش نرخى هەر مسقاڵێکى زێڕ لە هەرێم توشى دابەزین بوو.
سەندیکاى زێڕنگەرانى هەولێر نرخى زێڕى بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە دیارى کردووە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 657 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 603 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 575 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 493 هەزار دینارە.
بە وتەى هەندرێن وەرتى، دەرچوونى ترەمپ هۆکارە بۆ دابەزینى بەهاى زێڕ لە جیهاندا، چونکە ترەمپ دژى ناتۆیە و هاوکار دەبێت لەگەڵ مۆسکۆ بۆ گەڕاندنەوەى ئۆکرانیا کە ئەمە راستەوخۆ کاریگەرى لەسەر نرخى زێڕ دروست دەکات.
دواى ئەوەى دۆناڵد ترەمپ بەسەرۆکى ئەمەریکا هەڵبژێردرا، دۆلارى ئەمەریکى بەهێزتر بوو، چونکە کارنامەى ئابورى ترەمپ لە بارەى باجەکانەوە بەشێوەیەکە دۆلار بەهێز دەکات لە بەرامبەردا ئەوەش بە نەرێنى بۆ زێڕ دەشکێتەوە.
جگە لەوە بانگەشەکانى ترەمپ کە وەکخۆى دەى وت کۆتایى بە ململانێکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئۆکرانیا دەهێنێت، هەموو ئەو بانگەشانە هۆکارێکن کە زێڕ پەناگەى ئارامى لەدەست بدات.
جگە لە دۆلار، سەرکەوتنى ترەمپ بیتکۆینى بەرز کردووە و گەیشتە بەرزترین ئاستى کە سەروو 75 هەزار دۆلارە و هەموو ئەمانەش لە دژى زێڕ وەستاونەتەوە.
یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.
لەبری زێڕ، رۆن و برنج بکەن بە مارەیی... سەگی بێلانەش پەلاماری منداڵێکی دا